لە سبەینێوە کار بە گرێبەستی ئەلیکترۆنی دەکرێت بۆ گواستنەوە و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل
کوردسات نیوز
١٦ی نیسانی ٢٠٢٢
"فازڵ حاجی" وتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژی یەک شەممە تەنھا کار بە بە سیستمی گرێبەستی ئەلیکترۆنی نوێ دەکرێت، بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل و گواستنەوەی موڵکیەت و چیتر کار بە سیستمی کۆن ناکرێت.
وتیشی، ئەو بڕیارە لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستاندایە، و چونکە پێشتر گرێبەست لە پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەکرا و پشتگیری یاسایی نەبوو، بەڵام ئەو گرێبەستە ئەلیکترۆنییەی وەزارەتی ناوخۆ دایڕشتووە، پشتگیری یاسایی تەواوی ھەیە، ھەر گرفتێکیش بۆ ئۆتۆمبێلەکە دروستبوو بەڕەسمی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، بۆیە ئەوەی ئۆتۆمبێل بکڕێت، تووشی گرفت نابێت.
"ئەسعەد مەلا کەریم" وتەبێژی ھاتوچۆی ھەرێمیش بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کۆمپانیاکانی تایبەت بەو گرێبەستە ئەلیکترۆنییە کارەکانی خۆیان تەواو کردوە و بڕیارەکە لە ھەموو ھەرێمی کوردستان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.