دەرگای پێدانی مۆڵەت بۆ کردنەوەی کۆمپانیاکانی حەج و عەمرە کرایەوە
کوردسات نیوز
١٧ی نیسانی ٢٠٢٢
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عەمرە کە سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ھەرێمی کوردستانە، ڕایگەیاند دەرگای پێدانی مۆڵەت بۆ کردنەوەی کۆمپانیاکانی حەج و عەمرە کراوەتەوە و مۆڵەتەکە دەدرێت بەو کەسانەش کە پێشتر حەجیشیان نەکردووە.
ئەوەش ھاتوە، "ئەو مەرج و ئەرک و رێنمایییانە ئەو کۆمپانیانەیش دەگرێتەوە کە لە ساڵانی رابردودا دامەزراون و چەندین ساڵە لە بواری حەج و عەمرەدا کاردەکەن، ئەوەش مەبەستی پابەندبونیان بە مەرج و ئەرکەکان تاوەکو بە شێوەیەکی باشتر خزمەتی حاجیان و عەمرەکاران بکەن."
لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عەمرەدا ھاتووە، کە دەڵێت ئاسانکارییەکی زۆریان کردوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت بە تەنھا کۆمپانیای عەمرە دابمەزرێنن.