لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە بارەی کێشە و کەمیی بەرھەمھێنان و گرانی نرخی نەوت و غاز کۆبوونەوە.
بە پێی ڕاگەیەنراوێکی کۆبوونەوەکە بڕیاردراوە یاداشتێک لە بارەی چاودێریکردنی کوالیەتیی غاز و کەمکردنەوەی نرخ و دادپەروەری لە دابەشکردنیدا لە شارەکانی ھەرێم ئاڕاستەی حکومەت بکات، بۆ ئەوەی پشکی ھاووڵاتییان پارێزراو بێت و بە ڕێگەی بازرگانی نەفرۆشرێت.
ڕاشیگەیاندووە، دەبێت کارگەکان و کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی غاز پابەند بکرێن بە دروستکردنی کۆگا بۆ عەمبارکردنی غاز لە کۆگاکانیاندا بۆ ئەوەی لە کاتی پێویست سوودی لێ وەربگیرێت، یاداشتێکیش لە بارەی چاودێریکردن و کەمکردنەوەی نرخی نەوتی سپیی ماڵان لە بەرژەوەندیی گشتیی ھاووڵاتییان، ئاڕاستەی حکومەت دەکات.
جێی ئاماژەیە، ھەڵمەتەکە بەردەوامە و ھەر کەس و لایەنێک سەرپێچی بکات ڕووبەڕووی سزای یاسایی تووند دەبێتەوە.
ھۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید کرد و بەڵگەنامە ڕەسمییەکانی پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران کرد.
سبەینێ پێنج شەممە دوا وادەیە بۆ خۆکاندیکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و تا ئێستاش چەند کەسێک خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە.
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، سەعات ٩ و ٢٩ خولەکی شەوی ڕابردوو بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٣ و بە قوڵایی ٧٢ کیلۆمەتر سلێمانی و ناوچەکانی دەورووبەری ھەژاند.
دواتریش چوار بومەلەرزەی تر بە گوڕ و قوڵایی جیاواز سلێمانی و ناوچەکانی دەورووبەری ھەژاند.
بە پێی زانیارییەکان بومەلەرزەکان ھیچ زیانێکی گیانیان نەبووە، بەڵام زیانی بە خانووی بەشێک لە ھاوڵاتیان گەیاندووە.
شیروان جەلال جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی کۆیە بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، خوێندکارەکان لایت شەحنیان لەسەر ھیتەر داناوە و دوای ھاتنەوەی کارەبا ھیتەرەکەیان ئیشی کردەوە لایت شەحنەکە گڕیگرتووە و دووچاری تەنگەنەفەسی بوون.
بە پێی ڕێنماییەکانی ئەنجومەنی عیراقی بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژیینەوەی زانستی عێراق لە فەرمانێکی کارگێڕیدا ئەنجومەنەکە بڕیاریداوە بە دانانی ژمارەیەک سەنتەری مەشقکردن لە ڕیزی سەنتەرەکانی پشت بەستراوی خوێندکارانی پسپۆڕییەکان، بەھۆی بوونی مەرج و ڕێنماییەکان تیایدا.
نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی وەک گەورەترین سەنتەری مەشقی ڕاھێنانی خوێندکارانی پسپۆڕییەکان بۆ نەشتەرگەری لە ڕیزی سەنتەرەکان دەستنیشانکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سێلمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی تۆمەتبارێک لەشاخی ئەزمەڕ تەقەی کردبوو سێ ھاوڵاتی بریندار کردبوو، دوای وەرگرتنی وتەی سکاڵاکاران و فەرمانی دادوەر و لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس توانرا تۆمەتبارەکە لەلایەن بنکەی پۆلیسی کوردساتەوە دەستگیربکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی دەستگیکردنی تۆمەتبارەکەدا کە ھەوڵی ھەڵاتنی دابو، دەستگیرابەسەر چەکێکی جۆری دەمانچە کەتەقەکەی پێکردبوو.
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، لە ئێستادا تۆمەتبار "ئ. م. م" بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
د. سەباح ھەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی توشبوون بە کۆرۆنای ئۆمیکرۆن لە سلێمانی تۆمار نەکراوە، ئەو کەسانەشی پێش شەش مانگ ژەمی دووەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە دەتوانن ژەمی سێیەم وەربگرن.
سەبارەت بە دابینکردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی لە کەرتی تەندروستیی سلێمانی، د. سەباح ھەورامی رایگەیاند، پشت بەو بودجە تەرخانکراوە دەبەستین کە لە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستانەوە دابیندەکرێت و ھیوادارە حکومەت ھاوکاریان بێت.
ھۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە میدیای حزبەکەی راگەیاند، دوای دانیشتنی یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بابەتی تریش ماوە و بە سەرکەوتنی کاندیدێکیان نابێت مەغرور بن، دەبێت ھاوکار بن و ئاگایان لە یەکتر بێت و پابەندبن.
وتیشی، پێویستە لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکانیش ھەوڵ بدەن زیاتر لەیەک نزیک ببنەوە، چونکە ئەوە باشترە. سەبارەت بە بوونی کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، ھۆشیار زێباری رایگەیاند، کاندیدیان نابێت و بۆ ئەو بابەتەش لەگەڵ لایەنەکان قسە دەکەن.
ھەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بە بڕیاری سەرکردایەتی، یەکێتی کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەبێت و لە کاتی خۆیدا کاندیدەکەیان ئاشکرا دەکەن.