کوردستانکوردستان

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، سەربازێکیان بە پلەی مولازم لە میانی ھێرشی سەربازیی "کلیلی چنگ" لە ھەرێمی کوردستان کوژراوە، کە یەکەمین سەربازیانە لە سەرەتای دەستپێکردنی ھێرشەکەوە بکوژرێت.

ڕوونیشیکردەوە، ئەو سەربازە دوای برینداربوونی بەھۆی تەقینەوەی بۆمبی دەستیەوە، لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕاشیگەیاند، ھێرشە سەربازییەکەیان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو بەردەوامە و ھێرشەکە بەو شێوەیە دەڕوات کە پلانی بۆ داندراوە.

لە بەرامبەردا ھێزەکانی پاراستنی گەل (ھەپەگە)، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە ڕووبەڕووبوونەوەیاندا لەگەڵ سوپای تورکیا لە زاپ و ئاڤاشین، ٤٤ سەربازی تورکیا کوژراون و نۆ سەربازی تریش بریندار بوون، دوو ھێلیکۆپتەری سوپای تورکیاشیان خستووەتە خوارەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی پارتی دیموکراتی گەلان"ھەدەپە" لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە،  دەسەڵاتی ئاکەپە و مەھەپە بۆ ڕزگارکردنی داھاتووی خۆی جارێکی تر تورکیا دەکات بە کارەسات و سیاسەتی جەنگ پەیڕەو دەکات.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو لەشکرکێشیانە تا ئێستا تاوانی گەورەی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لێکەوتووەتەوە، لەوانە گیان لە دەستدانی ھاووڵاتیان و چۆڵکردن و سوتاندنی گوندەکان و لەناوچوونی ژینگە.

جەختی لەوەشکردووەتەوە، ئەوانەی دەنگی خۆیان بۆ شەڕی ئۆکراین بەرزدەکەنەوە نابێت بێدەنگ بن لە بەرامبەر ئەو لەشکرکێشییە سەربازییە، ناشبێت حکومەتی ھەرێم بەشێک بێت لەو ھێرشانە، بێدەنگ بوونیان لەو ھێرشانە واتە نکۆڵیکردن لە داواکارییەکانی گەلی کورد بۆ ئازادی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەھۆی ئەو ڕەوشەی داعش بەسەر ئێزدییەکانی ھێنا و لەبەر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ھیچ ڕێوڕەسمێک بۆ جەژنی چوارشەممەی سۆر بەڕێوەنەچوو، ئەمساڵ لە پەرستگای لالش ڕێوڕەسمێک ڕێکدەخرێت و ئەمڕۆ بە بەشداری ھەزاران ھاوڵاتی ئێزدی ٣٦٥ مۆم دادەگیرسێندرێت.

جەژنی چوار شەممەی سۆر، جەژنی سەری ساڵی کوردانی ئێزدییە و دەکەوێتە  یەکەم چوار شەممەی مانگی نیسانی ڕۆژمێری خۆریی.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی زانیارییەکان بەیانی ئەمڕۆ، سوپای عێراق ھێزێکی زۆری ناردووەتە گەلی شیلۆ و سکنێ، کە دەکەونە سنووری ھێزەکانی یەبەشە و یەژەشە و ڕێگری دەکەن لە ھاووڵاتیانی ئێزدی کە ئەمڕۆ عارفەی جەژنی چوارشەممە سورە بچنە سەر گۆرستانەکانیان لە بنای چیای شەنگال.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئێوارەی دوێنێ سوپای عێراق ھەڵیکوتایە سەر بازگەی ئاسایشی ئێزیدخان لە کۆمەڵگەی دووگۆر و داوای لێکردن سەربازگەکە ڕادەست بکەن، بەڵام ئاسایشی ئێزیدخان داواکەی ڕەتکردەوە و دواتر سوپای عێراق ھێرشیکردە سەر ئاسایشی ئێزیدخان و بەوھۆیەوە پێکدادان دروستبوو و ماوەی دوو سەعات بەردەوام بوو.

ئەو ھێرشەی سوپای عێراق ھاوکاتە لەگەڵ ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی خاکی ھەرێمی کوردستان و دەوترێت عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی ھێرشی فراوان بۆ سەر شەنگال.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوڵاتیانی قەزای ئامێدی دەڵێن، ھێرش و بۆردوومانەکانی تورکیا، کاریگەری خراپیان لەسەر دەروونی ھاووڵاتیان و ژینگە و سروشتی ئامێدی بەجێھێشتووە و زیانیان بە کەرتی کشتوکاڵ و گەشتیاریی ناوچەکەش گەیاندووە.

داواش دەکەن حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق، کاردانەوەیان ھەبێت و کار بۆ ڕاگرتنی ئەو ھێرشانە بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەت لەعەلوەی شاری سلێمانی دەستیان بەسەر سێ تۆن خورمای عێراقیدا گرتوە کەلەلایەن کۆمپانیای ھەمساوە پشکنینی بۆ کراوە و ئەنجامەکەشی دەرکەوتوە بەھۆی گەشەکردنی کەڕو و بەکتریای زیانبەخش تیایدا شیاوی خواردن و بەکارھێنان نیە.

بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی خورماکە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

لەکاتی ھەبونی سکاڵا یان پێدانی زانیاری بە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە ھاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی  (٠٧٧٠٨٦٧٧٧٧٧)ـەوە بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرپرسی بەشی ئامێرەکانی سەرۆکایەتی شارەوانیش دەڵێت بۆ زیاتر خزمەتکردنی سلێمانی دوو دەرخستەیان ناردووە بۆ وەزارەتی شارەوانی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکێک لە شۆفێرەکان دەڵێت، سەرەتا کێشانی بارەکانیان بێ بەرامبەر بووە، بەڵام دواتر کراوە بە ھەزار دینار و دواتر ساڵ دوای ساڵ نرخەکە لە لایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی ھەرێمی کوردستانەوە زیادکردووە و ئێستا بڕیاردراوە لە یەکی مانگی داھاتووەوە و نرخەکە بۆ پێنج ھەزار دینار بەرز بکرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەمە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان وکەرکوک ، ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزیکی سووک و کەمێک خێرایی با لەھەندێ کات.

کەشناسی ھەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی  چوارشەمە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت ، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک.

لە پارێزگای کەرکوکیش ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم، لەھەندێ ناوچەی باشووری پارێزگاکە کاریگەری تۆزوخۆلەکە زیاتر دەبێت.  

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی ئاسایش بە میدیاکانی رۆژئاوای کوردستانی ڕاگەیاند سێ ژن لە کامپی ھۆل کوژراون یەکێکیان عێراقییە و ناسنامەی دوانەکەی دیکە نەزانراوە.

بەپێی وتەکانی ئەو سەرچاوەیەک ژنە عێراقییەکە ناوی "سورەیە عەواد عوێد"ە و ھەرسێکیان یەکی دوو گوللـە بەسەریانەوەیە.

سەرچاوەکە دەڵێت، تاوانەکە لەلایەن ئەو شانانەی داعشەوە ئەنجامدراوە کە لەناو کامپەکەدا ھەن، ئەوانە ھەوڵدەدەن بیروباوەڕی داعش لەکەمپەکەدا بچەسپێنن و ھەر ھەوڵێک بۆ لادان لێیان و وەستانەوە لەبەرامبەریان ڕووبەڕووی کوشتن دەبنەوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی کە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی کامپی ھۆل بڵاوکراونەتەوە، لە ٥ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ئەوە نۆیەم تاوانی لەو شێوەیەیە ئەنجامبدرێت کە قوربانییەکان عێراقی و سووری و بیانی بووبن. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هۆگر عەزیز وتوبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، هەردوو گروپەكە لە پێنج كەس پێكهاتوون و یەكێكیان ژنە هەمویان لە شاری هەولێر دەسگیركراون، یەكێك لە تاوانبارەكان 600 هەزار دۆلاری لە خەڵك وەرگرتووە و رەوانەی دەرەوی هەرێمی كوردستانی كردووە، تاوانبارەكانی تریش لە كۆگایەك، جلوبەرگیان بردوە و فرۆشتویانە.
.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا پیرۆزبایی جەژنی "چوارشەممەی سوور" لە ئێزدییەکانی دەکات و دەڵێت پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی سەرجەم خوشک و برا ئێزدییەکانی کوردستان و عیراق و جیھان دەکەین.

ھەر لە پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیدا ھاتووە " بۆ رەوینەوەی ئازار و  مەینەتییەکانی  ئێزدییەکان،  پێویستە پێش  ھەموو شتێک گشت ھەوڵەکان کارا بکرێن بۆ دۆزینەوەی ئەوانەی لە شەنگال و ناوچەکانی تر فڕێنران  چارەنووسیان ئاشکرا بکرێت."

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان داوا دەکات حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەنگاوەکانی ئاوەدانکردنەوەی ئەو شارۆچکە و گوندانەی ئێزدییەکانی تێدا نیشتەجێ بوون خێراتر بکەن و کوردانی ئێزدی قەرەبووی دارایی و مەعنەوی بکرێنەوە. 

دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان:

بەبۆنەی ھاتنەوەی سەری ساڵی ئێزیدی (چوارشەممەی سوور)ەوە کە ھاوکاتە لەگەڵ وەرزی بەھار و ژیانەوە و نوێبوونەوەدا، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی سەرجەم خوشک و برا ئێزدییەکانی کوردستان و عیراق و جیھان دەکەین.
 ھەر لەم بۆنەیەدا  جارێکی تر رایدەگەیەنین بۆ رەوینەوەی ئازار و  مەینەتییەکانی  ئێزدییەکان،  پێویستە پێش  ھەموو شتێک گشت ھەوڵەکان کارا بکرێن بۆ دۆزینەوەی ئەوانەی لە شەنگال و ناوچەکانی تر فڕێنران  چارەنووسیان ئاشکرا بکرێت. ھەروەھا  ھەنگاوەکانی ئاوەدانکردنەوەی   ئەو شارۆچکە و گوندانەی  ئێزدییەکانی تێدا نیشتەجێ بوون  خێراتر بکرێت تاکو لەو ژیانە کولەمەرگی و نیمچە دەستبەسەری و ماف زەوتکردنە رزگاریان ببێت، ئەم ئەرکەش لە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێمی کوردستاندایە کە جگەلە قەرەبووکردنەوەی دارایی بۆ ئەو زیانە ماڵییانەی بەریان  کەوتووە، قەرەبووی مەعنەویش بکرێنەوە  بەوەی  بەشدارییان پێبکرێت لە  ئیدارەدانی ناوچەکانی خۆیاندا، بەمانەش  دەتوانین  مەینەتییەکانی ئەو چەند ساڵەیان ساڕێژ بکەین.

لە کۆتاییدا  ھیوادارین ئەم جەژنە  بێتە پتەوکردنی زیاتری گیانی  پێکەوەژیانی  نێوان ئێزدییەکان و گشت ئاینزاکانی تر  لەعێراق  و کوردستاندا.

مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاسایشی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی شەش کەسی ڕاگەیاند و دەڵێت چواریان خەڵکی سووریان و دووانەکەی دیکەش کوردن.

دوو تۆمەتبارە کوردەکە بڕی ٢٠٠ ھەزار دیناری ساختەیان لە جۆری ٢٥ ھەزاری پێبووە و ویستوویانە ساغی بکەنەوە و چوار کەسەکەی دیکەش ھەڵگری پێناسی باری شارستانی ساختەبون و بەپێی ماددەی (٢٨٩/٢٩٨) لە یاسایی سزادانی عێراقی و ماددەی (٢) ی تیرۆر پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەشڵێت ھەر شەش تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکراون.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی ڕاپەڕیندا ھاتووە " ھێزەکانمان دوای بەدواداچوون و وەرگرتنی زانیاری ورد چوار تۆمەتباریان دەستگیر کرد کە بەڕەگەز سوری بوون و ھەر چواریان ھەڵگری پێناسی باری شارستانی ساختەبون."

ھەروەھا دەشڵێت "ھێزەکانمان لە بەشی بازگەکان لە (بازگەی قەمتەران)دوو تۆمەتباریان دەستگیر کرد کە بڕی (٢٠٠٫٠٠٠)دووسەد ھەزار دینار دراوی ساختەیان پێبووەلە جۆری (٢٥٫٠٠٠)بیستو پێنج ھەزاری،تۆمەتباران دانیشتووی سنورەکەن و ویستویانە لە ناوچەکەدا ساغی بکەنەوە،بە فەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراون بە ماددەی (٢٨١) لە (ی،س،ع)لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو لێکۆڵینەوە بەردەوامە."

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

٣٢ کەسایەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکی ھاوبەشدا، ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر ئەو ھێرشەی تورکیا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی بادینان دەردەبڕن، ھاوکات ھیوادارن خەڵکی کوردستان بەگشتیی و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان ھەست بە مەترسیەکانی پشتی "ھەنگاوەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بکەن و ھاوھەڵوێست و ھاوگوتاری نیشتمانی و نەتەوەیی بن".

دەشڵێن "ئێمە پێمانوایە پەلاماری سەربازیی و بەکارھێنانی چەک بۆ دامرکاندنەوەی بزوتنەوەی نەتەوەیی ھیچ لەراستیی ستەم و مافخوراویی گەلی کورد لەباکور ناگۆڕێت کە ئێستا لەبارودۆخێکی سەختی چەوساندنەوەی نەتەوەییدان. وەک دەگوترێت، ئینکاریکردنی حەقیقەت، ھیچ لەحەقیقەت ناگۆڕێت.”

ئەو کەسایەتی، ئەکادیمی و چالاکوانانە باس لەوەش دەکەن کە دیموکراسی و دانوستان و گفتۆگۆ تاکە ڕێگەن بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئەم ئۆپراسیۆنەی تورکیا جگە لەوەی پێشێلکردنێکی رونی سەروەری خاکی کوردستان و عێراق و بێبەھاکردنی یاسای نێودەوڵەتییە، ھاوکات "گوماندەکرێت لە ئۆپراسیۆن واوەتر بێت و لێکەوتەو ئەجێندای پشت ئەو ھێرشە درێژتر ببێتەوە."

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوە ھاوبەشەکەدا ھاتووە، "ئێمە وەک ژمارەیەک لە کەسایەتی، نوسەرو رۆژنامەنوس و ئەکادیمیی کوردستان، جگە لەوەی سەرکۆنەو ناڕەزایەتی خۆمان بەرامبەر ئەو پەلامارەو دەستوەردانی داگیرکاریی تورکیا دەردەبڕین، ھاوکات ھیوادارین خەڵکی کوردستان بەگشتیی و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان ھەست بە مەترسیەکانی پشتی ھەنگاوەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بکەن و ھاوھەڵوێست و ھاوگوتاری نیشتمانی و نەتەوەیی بن. ھەروەک مافی خۆمانە پرسیار لە سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێم و لایەنی پەیوەندیدار لەوەزارەتی پێشمەرگەو بڕیاربەدەستانی بکەین و بزانین چ پاساوێک بۆ ئەو دەستوەردانە ھەیەو بۆچی حکومەتی ھەرێم لەئاست ئەو دەستوەردانانە بێدەنگە؟".

ئەو کەسایەتییانەی واژویان لەسەر راگەیەندراوەکە کردوە:
 

١. ئاڵا تاڵەبانیی- ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عیراق
٢. خالد دوسکی- وەزیری پێشووی حکومەتی ھەرێم
٣. مامۆستا چەتۆ حەوێزیی- ئەندامی پێشووی پەرلەمان
٤. کەریم بەحری برادۆستی- ئەندامی پێشووی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی یەکێتیی پەرلەمانتاران
٥. قادر جاف- ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان
٦. سەرتیپ جەوھەر – نوسەرو رۆژنامەنوس
٧. شێخ فەزڵ ھیرانی-
٨. ئاوێزان نادر
٩. شوان داودی- نوسەرو رۆژنامەنوس- ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عیراق
١٠. شادمان مەلا حەسەن- نوسەر
١١. سەردار محەمەد- سەرنوسەری ئاوێنە
١٢. کەمال رەوف- سەرنوسەری شارپرێس
١٣. د. مەغدید سەپان – مامۆستای زانکۆ
١٤. د. سەربەست نەبی- مامۆستای زانکۆ
١٥. مەسعود عەبدولخالق- نوسەر و سیاسی
١٦. ئازاد وەرتی
١٧. شیلان جەلال بەگ دەرگەڵەیی- نوسەر
١٨. ێدیق حەسەن- نوسەرو رۆژنامەنوس
١٩. مەکی ئامێدی
٢٠. لادێ حەسەن
٢١. عەبدورەزاق شەریف – نوسەر
٢٢. برزۆ ئیسماعیل مەنسور - نوسەر
٢٣. سیروان حەبیب
٢٤. د. عەباس مستەفا- مامۆستای زانکۆ
٢٥. سالار بازیانیی- نوسەر
٢٦. د. ھاشم زێباریی – مامۆستای زانکۆ
٢٧. بەرزان ھەورامی
٢٨. بەختیار مەحمود
٢٩. عەلی ئۆرەماریی
٣٠. ھاوڕێ شاکار
٣١. ئەلوەند بەکر حەوێزیی سوید
٣٢. قادر ئەحمەد ئیسماعیل جاف
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ١٠ دۆسێی بۆ ھەڵگرتنی پارێزبەندی لە ھەشت پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" رەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا کرد و دواتریش دۆسێکان رەوانەی لیژنەی ھاوبەشی دەستور و دادی پەرلەمان کران تاکو کاریان لەسەر بکرێت.

یەکێک لەو پەرلەمانتارانەشی دۆسێیەکی لەسەر کراوەتەوە، میتحات سانجار ھاوسەرۆکی ھەدەپەیە.

لە ئێستادا دەیان دۆسێ بۆ ھەڵگرتنی پارێزبەندی لە پەرلەمانتارانی ھەدەپە لە پەرلەمانە و دواین پەرلەمانتاری ئەو حزبەش پارێزبەندی لێوەرگیرابێتەوە سەمرا گویزەل بوو.

پێشتر و لە ٢١ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢١ دادگای دەستوری تورکیا دۆسێنامەی داخستنی ھەدەپەی پەسەند کرد کە لەلایەن داواکاری گشتی کوماریی تورکیاوە ئامادە کرابوو، مانگی تەموز دادگاکە بە رەسمی مۆڵەتی سێ مانگی بە ھەدەپە دا بۆئەوەی بەرگرینامەکەی پێشکەش بکات.

لە دۆسێکەدا کە لە ٨٤٣ لاپەڕە پێکھاتووە، داوا کراوە چالاکی سیاسیی لە ٤٥١ بەرپرس و ئەندامی ھەدەپە قەدەغە بکرێت و پارتەکەش بە تەواوی دابخرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...717718719720721...994