قائیمقامیەتی سلێمانی بڕێکی زۆر خورما لەناودەبات
کوردسات نیوز
١٩ی نیسانی ٢٠٢٢
لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەت لەعەلوەی شاری سلێمانی دەستیان بەسەر سێ تۆن خورمای عێراقیدا گرتوە کەلەلایەن کۆمپانیای ھەمساوە پشکنینی بۆ کراوە و ئەنجامەکەشی دەرکەوتوە بەھۆی گەشەکردنی کەڕو و بەکتریای زیانبەخش تیایدا شیاوی خواردن و بەکارھێنان نیە.
بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی خورماکە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
لەکاتی ھەبونی سکاڵا یان پێدانی زانیاری بە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە ھاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (٠٧٧٠٨٦٧٧٧٧٧)ـەوە بکەن.