کوردستانکوردستان

ڕەوەند ڕزگار عەلی بەڕێوەبەری بەشی یاسا لە بەڕێوبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی بە ماڵپەری ھاتووچۆی سلێمانی راگەیاند، ھیچ کۆمپانیایەک بۆی نیە گرێبەستی ئەلیکترۆنی لەدەرەوەی کۆمپانیاکانی خۆیان بکەن.

دەشڵێت "ئەو کۆمپانیانەی رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆیان ھەیە بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی ئەلکترۆنی پێویستە لەناو بارەگاکانی خۆیان کاری رێکخستنی  گرێبەستی ئەلکترۆنی بکەن، واتا نابێت لەدەرەوەی کۆمپانیا گرێبەستەکە ئەنجام بدرێت."

بەڕێوەبەری بەشی یاسا لە ھاتوچۆی سلێمانی ڕاشیگەیاند ھەندێک لە کۆمپانیا و پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل کارمەندی خۆیان دەنێرنە دەرەوە بۆ دەرکردنی گرێبەستی ئەلیکترۆنی بۆ شۆفێران، دەڵێت ئەمە نایاساییە و ھەر لایەنێک ئەم کارە بکات ڕوبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

ئەو وتیشی " لەماوەی رابردوودا تێبینی ئەوە کراوە لەبەردەم بەڕێوبەرایەتیمان چەندین کەس وەک (شۆفێری تاکسی و ماتۆڕ و دوکاندار و دەست گێڕ) بینراون کە ھەریەکەیان کار بۆ کۆمپانیا یاخود پێشانگایەک دەکەن بەڵگەکان لەھاوڵاتیان وەردەگرن و لەڕێگەی ڤایبەر دەینێرن بۆکۆمپانیاکە یاخود خۆیان دەیبەن بەمەبەستی گرێبەستی ئەلکترۆنی بۆئۆتۆمبێلی ھاوڵاتیان کەئەمەش پێچەوانەی یاساو ڕێنماییەکانە تایبەت بە گرێبەستی ئەلکترۆنی."

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەری ناوەندی گەردونناسی نێودەوڵەتی ئیماراتی، محەممەد شەوکەت بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی وت، ئەستەمە لە ڕۆژی ٣٠ نیسان مانگ ببینرێت، بۆیە پێشبینی دەکەن ١ی ئایار کۆتا ڕۆژی ڕەمەزان بێت و ٢ی ئایار وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری دەکرێت.

وتیشی لەو وڵاتانەی کە ڕۆژی ٣ی نیسان وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دیاریکراوە، بەھەمان شێوە پێشبینیدەکرێت ڕۆژی ٢ی ئایار یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بێت.

پاکستان، ھیندستان، بەنگلادیش، ئەندەنوسیا، مالیزیا، عەممان، مەغریب و ئەردەن لەو وڵاتانەن کە ڕۆژی ٣ی نیسانیان وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریکرد.

ئەگەر لەو وڵاتانە ٢ی ئایار وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری بکرێت، بەوپێیە ڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لەو وڵاتانە ٢٩ ڕۆژ دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی ھەرێم کۆبووەوە و ڕایگەیاند گفتوگۆیان کردووە بۆ باشترین ئیدارەدان و دابەشکردنی ئاو بۆ ھاوین و پایزی ئەمساڵ بە ئامانجی روبەروبونەوەی قورسترین دیاردە و بارودۆخی کەمئاوی و وشکەساڵی.

لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان و بەڕێوەبەری بەنداوەکانی دوکان، دەربەندیخان، حەمرین و دبس و بەڕێوەبەرانی سەرچاوەکانی ئاوی کەرکوک و دیالە و گەرمیان، بەشدار بوون.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بارودۆخی ئاڵۆزی کەمئاوی و ڕەچاوکردنی ئاوی کۆکراوەی بەنداوەکان کرا و " توانرا پلانێکی ھاوسەنگی گونجاو لە پێناو بەرژەوەندی ھەمولایەک، بۆ کارپێکردنی بەنداوەکان و پڕۆژەکان دابنرێت."

پێشتر وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لە عێراق رایگەیاند، ئاوی کۆکراوە بەراورد بە ساڵی رابردوو بۆ نیوە کەمبۆتەوە، ھۆکارەکەشی بۆ وشکەساڵی و کەمبوونەوەی ئاوی رووبارەکانە.

عون زیاب راوێژکاری وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، کەمی باران بارین و گرتنەوەی ئاوی ئەو رووبارانەی لە وڵاتانی دراوسێوە دێنە خاکی عێراق، بوونەتە مایەی کەمبوونەوەی ئاوی کۆکراوە و ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی ئاو بۆ نیوە دابەزیووە.

وتیشی، وشکەساڵی لە سێ ساڵی رابردوودا کاریگەری گەورەی ھەبووە لەسەر رەوشی مرۆیی لە عێراق و ھۆشدارییان داوە لە چۆنیەتی بەکارھێنانی ئاو لە وەرزی ھاوین و زستانی ئەمساڵ، ھەموو ھۆکارەکانیشیان لەبەرچاوگرتووەو بە پێی وەرزی کشتوکاڵی پلانیان داناوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە ڕۆژنامەنوسان و میدیاکارانی کوردستان دەکات و دەڵێت " لەم بۆنەیەدا ئەوە وەبیر دێنینەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە پاڵ خەباتی سیاسی و چەکداریدا ، باوەڕی بە ڕەخساندنی ھەلو زەمینە ھەبوە بۆ برەو پێدانی رۆژنامەگەری کوردی."

مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەشڵێت "دەرگای بڵاوکردنەوە و دەرچواندنی زیاتری ڕۆژنامەی ئازاد و ئەھلی کرایەوە و سنوورەکانی دەسەڵاتی  (ی. ن. ک ) بوو بە پایتەختی ئەو ئازادییەی کە چەندین رۆژنامە و گۆڤار و کەناڵی بینراو  بیستراو  ئازاد و سەربەخۆ بەبێ ھیچ  سانسۆرێک کاری  خۆیان بکەن."

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی:

لە یادی سەدو بیست و چوارساڵەی رۆژنامەگەریی کوردییدا کە  ھاوکاتە لەگەڵ دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردیی   "کوردستان" کە لە قاھیرە لەلایەن بنەماڵەی بەدرخانییەکانەوە  بڵاوکرایەوە، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی  خوشک و برایانی  رۆژنامەنووس و میدیاکارانی کوردستان دەکەین.

 لەم بۆنەیەدا ئەوە وەبیر دێنینەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە پاڵ خەباتی سیاسی و چەکداریدا ، باوەڕی بە ڕەخساندنی ھەلو زەمینە ھەبوە بۆ برەو پێدانی رۆژنامەگەری کوردی،  بۆیە لە پاش راپەڕین دەرگای بڵاوکردنەوە و دەرچواندنی زیاتری ڕۆژنامەی ئازاد و ئەھلی کرایەوە و سنوورەکانی دەسەڵاتی  (ی. ن. ک ) بوو بە پایتەختی ئەو ئازادییەی کە چەندین رۆژنامە و گۆڤار و کەناڵی بینراو  بیستراو  ئازاد و سەربەخۆ بەبێ ھیچ  سانسۆرێک کاری  خۆیان بکەن.

زەمینەسازیی ھەموو ئەوانەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو رێچکەیەی کە سەرۆک مام جەلال لەگشت  وێستگەکاندا بەجۆرێک  تەئکیدی لە ئازادی بۆ رۆژنامەنووسان  دەکردەوە کە خۆی بە پارێزەریان دادەنا، ئەمەش  رۆڵی بەرچاوی ھەبووە لە  گەشەکردنی زیاتری ئەم کاروانەدا.

ھەر لەم یادەدا جارێکی تر پشتیوانی خۆمان بۆ رۆژنامەگەریی  کوردیی  راستبێژ و  وردبین لە سەرچاوەی ھەواڵ و ھەقبێژ لە خستنەڕووی  راستییەکاندا  دووپات دەکەینەوە.

سڵاو بۆ ڕۆحی مقیداد مەدحەت بەدرخانی سەرقافڵە وگشت ئەو رۆژنامەنوسانەی لەم بوارەدا خزمەتیان بە گەلەکەیان کردووە و  دەکەن. 


مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی ئیسماعیل، بەڕێوەبەری لیژنەی باڵای بەستنی پێوەری زیرەک لە وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، بەھۆی دانانی پێوەری زیرەک نزیکەی ٢٠ ملیۆن دۆلار زیاتر لە داهاتی کارەبا بۆ ھەر مانگێک دەگەڕێتەوە بۆ حکومەت و " توانیویانە لەسەر ئاستی ھەر چوار پارێزگاکەی ھەرێمی کوردستان ٦٠ھەزار ھاوبەش دەستنیشان بکەن کە سەرپێچیان کردووە."

عەلی ئیسماعیل دەڵێت بڕیارە لە مانگی نیسان یاخود ناوەڕاستی مانگی داھاتوو پرۆژەی دانانی پێوەری زیرەک لە تەواوی ھەرێمی کوردستان تەواو ببێت.

بە وتەی بەڕێوەبەری لیژنەی باڵای بەستنی پێوەری زیرەک، تاوەکو ئێستا ملیۆنێک و دوو سەد و چل ھەزار پێوەر بۆ ھاونیشتیمانیان بەستراوە و لەھەندێک شار و ناوچەدا ٩٥%ـی کارەکان تەواو بووە، لە ھەندێک شوێنی تر بە ھۆکاری ئیداری نزیکەی ٧٩%ـی کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بووە.

عەلی ئیسماعیل دەشڵێت "ئەوەی کە ماوە موتەفەریقەیە... پلانی وەزارەتی کارەبا بۆ ئەم پڕۆژەیە پێویستی بە بەستنی ملیۆنێک و چوار سەد و پەنجا ھەزار پێوەرە وەکو قۆناغی یەکەم."

عەلی ئیسماعیل ڕاشیگەیاند "لەگەڵ دەستبەکاربوونی ئەو پرۆسەیە بۆ ماوەی چەندین ساڵ وزەی ون بوو لە وەزارەتی کارەبا و ھاوبەشەکان لە نێوان ٤٥% بوو، کە دواتر دوای سەرکەوتنی پڕۆژەکە ئەو ڕێژەیە بۆ ٢٠% دابەزیوە."

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، ئەفسەرێک بە پلەی مولازم لە ئۆپراسیۆنی "کلیل چنگ" لە ئەنجامی ھێرشێکی مووشەکی کوژراوە، ئەوەش دەبێتە دووەمین سەربازی تورکیا کە لەو ئۆپراسیۆنەدا کوژراوە، وتیشی ئۆپراسیۆنەکە بە ھاوکاری ھێزی ئاسمانی تورکیا بەردەوامە.

بەڵام ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھەپەگە رایگەیاندووە، لە وەڵامی ھێرشەکانی تورکیا لە ماوەی ٣ رۆژدا، ٨٧ سەربازی تورکیا لە مەتینا و زاپ و ئاڤاشین و کوڕەژارۆ کوژراون و ١٥ سەربازیشیان بریندارن، راشیانگەیاند لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردووا ٢ درۆن خراونەتەخوارەوە. 

ھاوکات "مەولود چاوش ئۆغلۆ" وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاندووە، ئامانجی ئۆپراسیۆنی کلیل چنگ بۆ پاراستن و یەکگرتوویی عێراقە و چاویان لە داگیرکردنی خاکی عێراق نییە.  


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی پێشبنییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی ھەولێر ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک و خێرایی با لە ھەندێک کاتدا لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان و سبەیش ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پارێزگای سلێمانیش ئەمڕۆ ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک و خێرای با لەھەندێک کاتدا وە بارینی نمە باران لەکات و شوێنی جیاوازدا سبەی پێنج شەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک .

لەوبارەیەوە پاریزگای دھۆکەوە رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لە پارێزگای دھۆک ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیاوازدا سبەی پێنج شەممەش ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.

ھەر بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ھەرێم، لە پارێزگای کەرکوکیش ئەمڕۆ ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی زۆر و زیاد بوونی خێرای با لەگەڵ کەمبونەوەی مەودای بینین و سبەیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزانی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، ئەمڕۆ پارێزگای ھەڵەبجە ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت لەگەل بەرزبوونەوەی تۆزو خۆل و زیاد بوونی خێرای با لەگەڵ بارینی نمە باران لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ ، سبەی پێنج شەممەش ئاسمان لەنێوان پەڵە ھەور و ساماڵ دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، تورکیا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە سەر رێگەی سەرەکی قامیشلۆ لە نزیک سنوری تورکیا ماڵێکی کردۆتە ئامانج.

وتیشی، بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان بەھۆی ئەو بۆردومانەوە ھاووڵاتییەک گیانی لەدەستداوە و ھاوڵاتییەکی تریش برینداربووە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەشناسی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەپۆلێکی خۆڵبارین ١٤ پارێزگای ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە، لەوانەش پارێزگاکانی سنە و کرماشان و ئیلام لە خۆرھەڵاتی کوردستان.

ئاماژەی بەوشکردەوە، لە سبەینێوە شەپۆلێکی باران بارین لە ناوچەکانی خۆرھەڵاتی کوردستانەوە ڕوو لە باکور و باکوری خۆرئاوا و باشوری ئێران دەکات و تارانی پایتەختیش دەگرێتەوە، شەپۆلەکە تا رۆژی ھەینی بەردەوام دەبێت.

مەنوچێھر فەخری جێگری پارێزگاری کرماشانیش رایگەیاند، لە ئەگەری چڕبوونەوەی خۆڵبارین، خوێندنگاکان دادەخرێن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعید شەھەند سەپەرشتیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پاراستنی ژینگەی ورمێ رایگەیاند، بەھۆی وشکەساڵی و کەم بارانی، ئاستی ئاوی دەریاچەی ورمێ بەراورد بە ساڵی رابردوو ٦٦ سانتیمەتر دابەزیوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پانتایی ئاوی دەریاچەی ورمێ بۆ دوو ھەزار و ٤٩٨ کیلۆمەتر کەمبووەتەوە کە بەراورد بە ساڵی رابردوو، ھەزار و ١٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە، ئاوی دەریاچەکە وشکبووە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"مەسرور بارزانی"سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەردانەکەیدا بۆ بەریتانیا لەلایەن سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک لە لێپرسراوان و ئەو وڵاتە پێشوازی لێکرا.

ھەر لەسەردانەکەدا بەشداریکرد لە کۆڕبەندی چاتام ھاوس، لەبەرامبەریشدا رەوەندی کوردی دانیشتوی بەریتانیا دژ بە نەبوونی خزمەتگوزاری لە ھەرێمی کوردستان و کەموکورتی لە چۆنیەتی حوکمڕانی ھەرێم گردبونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا بە وتنەوەی دروشم دژبە سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم وەستانەوە و لە شوێنی گردبوونەوەکەشدا ژمارەیەک ھێزی ئەمنی بەریتانیا بڵاوەیان پێکرا .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"رەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆکی تورکیا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ پەرلەمانتارانی ئاکاپە لە ئەنقەرە رایگەیاند، پەکەکە ناتوانێ ھیچ کردەوەیەک لە ناو تورکیا ئەنجام بدات چونکە ھێزە ئەمنییەکان تارادەیەکی باش رێگری کردووە لە دزەکردنیان لەڕێی سنورەکانەوە، ئەردۆغان وتیشی چاویان لە خاکی ھیچ وڵاتێک نییە و ئامانجیان لە ئۆپراسیۆنی کلیل چنگ لە چەند ناوچەیەکی خاکی ھەرێم ئەوەیە کە پەکەکە لەو ناوچانە نەمێنێت و ئاسایشی سنورەکانی تورکیاش پارێزراو بن و ئۆپراسیۆنەکەش بە ھەماھەنگی حکومەتی عێراق دەکەن.

سوپاسی حکومەتی عێراق و ھەرێمیشی کرد بۆ ئەو ھاوکارییەی لە روبەڕوبوونەوەی پەکەکە پێشکەشی تورکیایان کردووە.  

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کاروان ئەنوەر سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لە بەشداریکردنی بەرنامەی تا یەکی کوردسات نیوزدا رایگەیاند، ئەوەی وایکردووە بەوشێوازە لە راپۆرتەکە باس لە ھەرێمی کوردستان بکرێت لەبارەی نەبوونی ئازادی رادەربڕینەوە، کەیسی دەستگیکراوانی بادینان بووە و لە راپۆرتەکەشدا زۆر بەوردی باسکراوە، کە خەڵکانێک لەسەر ئازادی رادەبڕین گیراون و ئەشکەنجەدراون و تۆمەتیشیان بۆ دروستکراوە و شەرمە بەو شێوەیە ھەرێمی کوردستان پاشەکشێی کردووە.

وتیشی، لە رووی ئازادی رادەبڕینەوە ئێستا عێراق زۆر لە پێش ھەرێمی کوردستانەوەیە، چونکە ئەوان بە یەکجار ٨٠ کەسیان نەگرتووە و سزایان بدەن لەبەر ئەوەی رای خۆی دەربڕیوە یان لایکی پۆستێکی کردووە و راپۆرتەکەش زیاتر تیشکی خستووەتە سەر ھەولێر و بادینان و بە ئاشکرا باسی دادگای ھەولێر دەکات و ھەرەرھا لە روماڵکاندا جیاکاری لە نێوان دەزگاکانی راگەیاندا دەکرێت.

کاروان ئەنوەر ئاشکراشیکرد، بەپێی راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢١ەوە لە پاشەکشێیەکی زۆر ترسناکدایە لە رووی ئازادی رادەربڕین و ئازادی بڵاوکردنەوە و خۆپیشاندان، کە لەسەرجەم راپۆرتەکانیش تیشکخراوەتە سەر ھەولێر و دھۆک، بەڵام پریشکەکەشی بەر سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین کەوتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەبارەی خۆڵبارینەکەوە حەسەن عەلی بەڕێوەبەری کەشناسی کەرکوک بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند شەپۆلەکە لە ڕۆژی سێشەممەوە دەستپێکردووە و تا ڕۆژی شەوی ھەینی بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی کەشناسی کەرکوک ڕاشیگەیاند ئاستی خۆڵبارینەکە لە پارێزگاکانی ھەرێم و پارێزگای کەرکوک کەمترە لە ھەندێ ناوچەی خوارووی عێراق کە لە ھەندێ پارێزگا ڕێژەی بینین بە تەواوەتی کەمکردووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژە بەوەش کراوە، سەرەتا تۆز و خۆڵبارین لە خۆرئاوای ھەرێم و ناوچەی بادینان و دواتریش لە سەرجەم ناوچەکانی دیکە کۆتایی پێدێت.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی، ئەمشەو کەمترین مەودای بینین لە کەرکوک تۆمار کراوە کە سێ کیلۆمەتر بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، کە وەک ھەمیشە پێشمەرگە لە سەنگەرەکانی بەرگریدا، چاوکراوەیە و ڕێگە نادات ھیچ ناوچەیەکی ئاوەدانی تر، بکەوێتە ژێر ھەژموونی یەکلایی کردنەوەی کێشەکانی نێوان لایەنە ناکۆکان، چونکە ساڵانێکی زۆرە خەلکی کوردستان، باجی ململانێ ناوچەییەکان دەدات و زیانی زۆریان بەرکەوتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...716717718719720...994