دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی پارتی دیموکراتی گەلان"ھەدەپە" لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە،  دەسەڵاتی ئاکەپە و مەھەپە بۆ ڕزگارکردنی داھاتووی خۆی جارێکی تر تورکیا دەکات بە کارەسات و سیاسەتی جەنگ پەیڕەو دەکات.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو لەشکرکێشیانە تا ئێستا تاوانی گەورەی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لێکەوتووەتەوە، لەوانە گیان لە دەستدانی ھاووڵاتیان و چۆڵکردن و سوتاندنی گوندەکان و لەناوچوونی ژینگە.

جەختی لەوەشکردووەتەوە، ئەوانەی دەنگی خۆیان بۆ شەڕی ئۆکراین بەرزدەکەنەوە نابێت بێدەنگ بن لە بەرامبەر ئەو لەشکرکێشییە سەربازییە، ناشبێت حکومەتی ھەرێم بەشێک بێت لەو ھێرشانە، بێدەنگ بوونیان لەو ھێرشانە واتە نکۆڵیکردن لە داواکارییەکانی گەلی کورد بۆ ئازادی.