بۆ بەرز ڕاگرتنی جەژنی چوارشەممەی سۆر لە پەرستگای لالش ڕێوڕەسمێک بەڕێوەدەچێت
کوردسات نیوز
١٩ی نیسانی ٢٠٢٢
دوای ئەوەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەھۆی ئەو ڕەوشەی داعش بەسەر ئێزدییەکانی ھێنا و لەبەر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ھیچ ڕێوڕەسمێک بۆ جەژنی چوارشەممەی سۆر بەڕێوەنەچوو، ئەمساڵ لە پەرستگای لالش ڕێوڕەسمێک ڕێکدەخرێت و ئەمڕۆ بە بەشداری ھەزاران ھاوڵاتی ئێزدی ٣٦٥ مۆم دادەگیرسێندرێت.
جەژنی چوار شەممەی سۆر، جەژنی سەری ساڵی کوردانی ئێزدییە و دەکەوێتە یەکەم چوار شەممەی مانگی نیسانی ڕۆژمێری خۆریی.



