شارەوانی سلێمانی بەردەوامە لە ھەڵمەتی نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی شەقامەکانی سلێمانی
کوردسات نیوز
١٩ی نیسانی ٢٠٢٢
بەرپرسی بەشی ئامێرەکانی سەرۆکایەتی شارەوانیش دەڵێت بۆ زیاتر خزمەتکردنی سلێمانی دوو دەرخستەیان ناردووە بۆ وەزارەتی شارەوانی.
کوردسات نیوز
١٩ی نیسانی ٢٠٢٢
بەرپرسی بەشی ئامێرەکانی سەرۆکایەتی شارەوانیش دەڵێت بۆ زیاتر خزمەتکردنی سلێمانی دوو دەرخستەیان ناردووە بۆ وەزارەتی شارەوانی.
دوای 24 رۆژ لە جەنگ، وەزیرانی دەرەوەی پێنج وڵاتی عەرەبی، کە خۆیان زەرەرمەندی جەنگن، هەوڵەکانی هەماهەنگییان بۆ راگرتنی هەر جۆرە پەرەسەندنێک و گەڕانەوە بۆ گفتوگۆیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، لە هەنگاوێکی دیپلۆماسی هاوبەشدا، وەزیرانی دەرەوەی پێنج وڵاتی عەرەبی، کە پێکهاتبون لە (قەتەر، سعوودیە، کوەیت، ئیمارات و میسر) راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و داوای گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، کە سەرۆک وەزیرانی قەتەر لە پەیوەندییە چڕەکانی لەگەڵ هاوتاکانی لە وڵاتانی سعوودیە، کوەیت، ئیمارات و میسر، بە وردی باسیان لە لێکەوتە مەترسیدارەکانی پەرەسەندنی رەوشەکە کردووە.
ئەم کۆبوونەوە دیپلۆماسییە لە کاتێکدایە، کە ناوچەکە لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختدایە و بەردەوام هۆشداری دەدرێت لە فراوان بوونی جەنگەکە.
لەکۆتاییدا، وەزیرانی دەرەوەی ئەم پێنج وڵاتە جەختیان لەوە کردەوە کە تاکە رێگە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان دوورکەوتنەوەیە لە کردەوەی توندوتیژانە و هانای بردنە بۆ گفتوگۆی سیاسی.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەو شەپۆلی بارانبارینەی روی لە ناوچەکە کردوە، تا رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت، لە ناوچە سنورییەکانی باکوری رۆژهەڵاتیش ئەگەری بارینی بەفر هەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینی کەش وهەوای 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوکردوەتەوە و بە گوێرەی پێشبینییەکان؛ ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور و پەڵەهەور دەبێت، ئەگەری نمەبارانی کەمی پچڕپچڕ هەیە لەناوچە جیاجیاکانی هەرێمدا.
لە بارەی پلەکانی گەرماشەوە، ئاماژەی بەوەکراوە، بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ یەک بۆ سێ پلە بەرز دەبنەوە.
لە بارەی کەشی سبەینێ سیشەممەشەوە، کەشناسی دەڵێت؛ لە دوا نیوەڕۆوە نمە باران چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە وسەرەتا لەناوچەکانی رۆژهەڵات سنوری گەرمیان وە پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی دەست پێ دەکات و دواتر تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە.
بە گویڕەی راگەیەندراوەکەی کەشناسی، دابارین لەزۆربەی ناوچەکان بەشێوەی نمەباران دەبێت و کاریگەری ناجێگیری ئاسمان تا رۆژی چوارشەممە بەردەوامی دەبێ و پلەکانی گەرماش نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی سێشەممە
هەولێر 13 پلەی سیلیزی
پیرمام 11 پلەی سیلیزی
سۆران 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 14 پلەی سیلیزی
دهۆک 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی شەپۆلی باران باریی رابردوەوە، ئاوی تەواوی بەنداوەکانی هەرێم بەرزبونەتەوە، تەنها لە بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان زیاتر لە 242 ملیۆن مەتر سێ جا ئاو زیادی کردوە.
وەزارەتی کشتوکاڵ لە راگەیەندراوێکدا، رەوشی بەنداوەکانی بڵاوکردوەتەوە و بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، تەواوی بەنداوە بچوکەکانی هەرێم سەرڕێژیان کردوە و بەنداوەکانی دهۆک یەک مەتر، دوکان 83 سانتیمەتر و دەربەندیخانیش 35 سانتیمەتر ئاستی ئاوەکەی بەرزبوەتەوە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، بەردانەوەی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان زیاتر دەکرێت و بەهۆی زیادبونی ئاوەوە لە سیروان و کەناراوەکانی خواروو و بەنداوەکان دوربکەونەوە و خۆیان بپارێزن.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئەوەشیخستوەتەڕوو، پلانی کۆگاکردن و بەردانەوەی ئاو زانستیانە و سەرکەوتوانە بەڕێوەدەچێت و هیچ مەترسییەک لەسەر بەنداوەکان نییە.