سالار مەحمود ئەندامی خولی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکردووە، بە لیست و تاکە کەسی، نفوس و دەنگدانیانی ھاووڵاتیانی عەرەب لە بەغداد و شارەکانی باشوری عێراقەوە دەگوازرێتەوە بۆ کەرکوک و خانەقین.
سالار مەحمود باسی لەوەشکردووە، ئەو پڕۆسەی تەعریبە کاریگەری زیاتری ھەیە لەسەر گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێم.
سالار مەحمود ئاشکراشیکردووە، تەنیا لە ماوەی ٤ ساڵدا لە سنوری خانەقین ٤٢٣٠ خێزانی کورد بەرەو ھەرێم باریان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی نەبوونی پڕۆژەی نیشتمانی و سەرقاڵی حزبەکان بە ململانێی لاوەکیەوە، پرسی ناوچەدابڕاوەکان بە خاک و خەڵکەوە بە تەواوی فەرامۆش کراوە.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم ڕایگەیاندووە، بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بۆ ڕێگریکردن لە بەرھەمی پڕۆژە پەلەوەرییەکانی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بۆ پارێزگاکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق، زیانێکی زۆر بە کەرتی پەلەوەر و خاوەن پڕۆژەکان دەگەیەنێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە بەرامبەر ئەو بڕیارە وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم بڕیاریداوە بەشداری نەکات لە پیشانگەی ھەفتەی کشتوکاڵی سیانزەیەم و بەشداریکردنی خاوەن پڕۆژەکانیشی لە پیشانگەکە ھەڵپەساردووە، داواشی کردووە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، بە زووترین کات بڕیارەکە ھەڵبوەشێنێتەوە.
لە ٩ی ئاداری ساڵی ١٩٩١، خەڵکی شاری کۆیە دژ بە رژێمی بەعس راپەڕین و ناوەندی قەزاکە لە دامودەزگا ئەمنییەکانی رژێم ئازاد کرا و پێشمەرگەش لە ھەیبەت سوڵتان دەوری سوپای رژێمی بەعسیاندا و سوپاکە خۆیان رادەست کرد.
لە ھەمان رۆژدا، خەڵکی شەقڵاوە و کفری و باوەنوور و خورماتوو ناوچەکانیان لە رژێمی بەعس ئازاد کرد.
ئەوەش لە كاتێكدایە بەهۆی رەوانەنەكردنی 200 ملیاردینارەكەی عێراق بۆ هەرێم، تائێستا مووچەی مانگی ڕابردووی فەرمانبەران دابەشنەكراوە.
هاوكات پێشتریش حكومەتی هەرێم رایگەیاندبوو، هەموو 25ی مانگێك دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكات.
لە کۆبوونەوەکەدا بە ئامادەبوونی جەزا سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەند و بەشداری بەرپرسی بەشەکانی مەڵبەند بەڕێوەچوو، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد پوختەیەکی لەبارەی بارودۆخی ئێستا و دوایین گۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی ھەرێمی کوردستان و عێراقی شیکردەوە، و ئەرکەکانی ئەم قۆناغەی لەڕووی خۆرێکخستنەوە و نوێکردنەوەی ریزەکانی یەکێتی بەرەچاوکردنی پرەنسیپی رێکخراوەیی خستەڕوو.
هاوکات شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، سەرنج و تێبینییەکانی لەبارەی چۆنیەتی نوێکردنەوە و بوژاندنەوە و بەھێزکردنی رێکخستنەکانی یەکێتی و تۆمارکردنی زانیاری کادران لەچوارچێوەی ئامارێکی پوخت و ووردا رونکردەوە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لە ئەرک و بەرپرسیارێتی کادر و ھەڤاڵانی ئۆرگانەکان لەم قۆناغەدا کرد و رایسپاردن کە پێویستە ھەمووان بەگیانی یەکێتیانە و یەک تیم ئەرکەکان رابپەڕێنن، چونکە خزمەتکردنی چین و توێژە جیاجیاکان ئەرکی سەرشانی کادرانی یەکێتییە بەتایبەت ئەوانەی لە ئاستی لێپرسراوێتیدان لە ئۆرگانەکاندا.
لەلایەکی تریشەوە ، جەزا سەید مەجید، سوپاسی خۆی بۆ خاتوو شاناز دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەڕۆڵی مێژووی و گرنگی بەرێزیانیدا لە سەرپەرشتیکردنی مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانی و وتیشی: ھەر بڕیارێکی خاتوو شاناز بڕیاری منیشە، ھەر کار و ھەنگاوێک بنێین بەھەماھەنگی پێشوەختە دەبێت.
کۆبوونەوەی ھەڤاڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانی، بەخستنەڕووی سەرنج و پرسیار و پێدانی روونکردنەوەی پێویستی ئامادەبووان کۆتایی ھات.
عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی لیژنەی وزەو سامانە سروشتیەكان لە پەرلەمان لە كۆنفرانسێكی رۆنامەوانیدا راگەیاند، لە هەولێر كۆمپانیای كار بەنزین لە بازاڕی جوملە فرۆشانی هەولێر دەفرۆشێتەوە لتری بە 1000 دینار،
وتیشی، لەو بەنزینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، یەك لتر نادرێت بە پارێزگای سلێمانی، وتیشی، بەشێك لەو بەنزینەی كار دەدرێت بە چەند كۆمپانیایەك و بەنرخی 690 دەفرۆشنەوە بە هاوڵاتیان و ئەو بەنزینەش بە یەكسانی دابەش ناكرێت و هۆكاری ئەو گرانیەیە.
"سامان بەرزنجی"وەزیری تەندروستی ھەرێم لە لێدوانێکدا بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند، ھاوکارییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیھانی پێکھاتووە لە ٣٠ بابەتی جیاجیا لە دەرمان و پێداویستی پزیشکی کە لە ٨٥ تۆن پێکھاتووە.
وتیشی، رێکخراوی تەندروستی جیھانی بەردەوام ھاوکار و پاڵپشتی تەندروستی ھەرێمی کردووە، تائێستاش بە بڕی شەش ملیون دۆلار ھاوکاری پزیشکی پێشکەش بە ھەرێم کردووە.
سەنتەری توێژینەوەی هەڵەبجە دیداری بوژاندنەوەی هەڵەبجەی لەمۆنیومێنتی شەهیدانی هەڵەبجە ئەنجامدا، لەدیدارەكەشدا، بابەتی كاریگەرییەكانی چەكی كیمیاویی و هەنگاوەكانی بوژاندنەوەی هەڵەبجەو زیاتر خزمەتكردن بەقوربانیانی چەكی كیمیاویی تاوتێكرا.
لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم پرسی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم تاوتوێکراوە، بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە دەست بە رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی ھەرێم بکرێت. ھەر بەپێی زانیارییەکان بڕیارە مووچەی مانگی رابردوو بە بێ لێبڕین دابەشبکرێت.
دەقی پەرسەنامەکە:
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو محمد مەجید سەرحان ئاغا سندی بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی کاک (محمد مەجید سەرحان ئاغا سندی) کەسایەتی دیار و تێکۆشەری دەڤەری زاخۆ، دڵگران و نیگەران بووم. بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوە و خانەوادە سەربەرزەکەتان دەکەم و ھۆزی سندی بەگشتی و ھاوبەشی خەمتانم.
خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و سەبوری و دڵنەوایی بەھەموو لایەک ببەخشێت، جێگای کۆچکردووش بەھەشتی بەرین بێت.
لەوسیمپۆزیۆمەدا باس لە پێکوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیاتر و شیارکردنەوەی ھاولاتیان وفەرمانبەرانکرا بۆبە کارھێنانی ڤاکسین لەپێناو کەمبونەوەی توشبوان بە ڤایرۆسەکە.
لە دیدارێکی نێوانیاندا، ڕەوشی ناھەموار و نەخوازراوی دیاردەی ژنکوشتن لە ھەرێمی کوردستان بە وردی گفتوگۆی لە بارەوە کرا، دواتر باسی دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێڕاق و ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان کرا، ھاوکات ئاڵنگارییەکانی بەردەم پرۆسەکە لە ڕووی تەکنیکی و جیاوازیی تێڕوانینی فراکسیۆنەکان بۆ پرسی ھەڵبژاردن تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.
د. ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: "ناوچەکە بە گشتی لە دۆخێکی ھەستیاردایە، سەقامگیریی عێڕاق و پێکھێنانی کابینەی نوێ ڕەنگدانەوەی ئەرێنیی دەبێت لەسەر کۆی پڕۆسەی سیاسی لە عێڕاق و کوردستان. سەبارەت بە دیاردەی شەرمھێنی ژنکوشتنیش گوتی: "پەرلەمانی کوردستان لە ڕووی دەرچوواندنی یاسا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و دیاردەی ژنکوشتن، یاسای گونجاوی دەرکردووە، لەوەش گرنگتر پەرلەمان حوکمی ماددەی (٤٠٩)ی یاسا سزادانی عێڕاقیی ڕِاگرتووە بە پێی یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١٥، گرفتەکە لە نەبوونی یاسادا نییە، بەقەدەر ئەوەی دیاردەکە ڕەگ و ڕیشەی کۆمەڵایەتیی ھەیە و نەریتی کۆنەپارێزییە".
پاشان دەیڤد ھانت، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد بۆ خستنە ڕووی ھەموو ئەو بابەتانەی گفتوگۆیان لە بارەوە کرا و ھەردوولاش جەختیان کردەوە لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان.
"د. ڕەھێڵ فەرەیدون" بریکاری وەزارەتی تەندروستی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕیگەیاند، بە بڕی ٦٠٤ ملیۆن دینار کارگەی ئۆکسجینیان لە شاری کۆیە کردووەتەوە.
وتیشی، کارگەکە توانای دابینکردنی پێداویستی و ئۆکسجینی بەردەوامی سنورەکەی ھەیە.
"کەیفی مستەفا" بەڕێوەبەری گشتی شوێنەواری ھەرێم لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، دەیانەوێت قۆناغی دووەمی نۆژەنکردنەوەی قەیسەریی کۆنی کفری دەست پێبکەنەوە.
وتیشی، ھەوڵەکانی قوباد تاڵەبانی بۆ پشتیوانی کردن و پاراستنی شوێنەوارەکان و تەرخانکردنی بودجەی تەواو بۆ نۆژەنکردنەوەی بینای سەرای کفری ڕۆڵی گرنگی ھەبووە.