٣٢ کەسایەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکی ھاوبەشدا، ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر ئەو ھێرشەی تورکیا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی بادینان دەردەبڕن، ھاوکات ھیوادارن خەڵکی کوردستان بەگشتیی و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان ھەست بە مەترسیەکانی پشتی "ھەنگاوەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بکەن و ھاوھەڵوێست و ھاوگوتاری نیشتمانی و نەتەوەیی بن".

دەشڵێن "ئێمە پێمانوایە پەلاماری سەربازیی و بەکارھێنانی چەک بۆ دامرکاندنەوەی بزوتنەوەی نەتەوەیی ھیچ لەراستیی ستەم و مافخوراویی گەلی کورد لەباکور ناگۆڕێت کە ئێستا لەبارودۆخێکی سەختی چەوساندنەوەی نەتەوەییدان. وەک دەگوترێت، ئینکاریکردنی حەقیقەت، ھیچ لەحەقیقەت ناگۆڕێت.”

ئەو کەسایەتی، ئەکادیمی و چالاکوانانە باس لەوەش دەکەن کە دیموکراسی و دانوستان و گفتۆگۆ تاکە ڕێگەن بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئەم ئۆپراسیۆنەی تورکیا جگە لەوەی پێشێلکردنێکی رونی سەروەری خاکی کوردستان و عێراق و بێبەھاکردنی یاسای نێودەوڵەتییە، ھاوکات "گوماندەکرێت لە ئۆپراسیۆن واوەتر بێت و لێکەوتەو ئەجێندای پشت ئەو ھێرشە درێژتر ببێتەوە."

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوە ھاوبەشەکەدا ھاتووە، "ئێمە وەک ژمارەیەک لە کەسایەتی، نوسەرو رۆژنامەنوس و ئەکادیمیی کوردستان، جگە لەوەی سەرکۆنەو ناڕەزایەتی خۆمان بەرامبەر ئەو پەلامارەو دەستوەردانی داگیرکاریی تورکیا دەردەبڕین، ھاوکات ھیوادارین خەڵکی کوردستان بەگشتیی و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان ھەست بە مەترسیەکانی پشتی ھەنگاوەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بکەن و ھاوھەڵوێست و ھاوگوتاری نیشتمانی و نەتەوەیی بن. ھەروەک مافی خۆمانە پرسیار لە سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێم و لایەنی پەیوەندیدار لەوەزارەتی پێشمەرگەو بڕیاربەدەستانی بکەین و بزانین چ پاساوێک بۆ ئەو دەستوەردانە ھەیەو بۆچی حکومەتی ھەرێم لەئاست ئەو دەستوەردانانە بێدەنگە؟".

ئەو کەسایەتییانەی واژویان لەسەر راگەیەندراوەکە کردوە:
 

١. ئاڵا تاڵەبانیی- ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عیراق
٢. خالد دوسکی- وەزیری پێشووی حکومەتی ھەرێم
٣. مامۆستا چەتۆ حەوێزیی- ئەندامی پێشووی پەرلەمان
٤. کەریم بەحری برادۆستی- ئەندامی پێشووی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی یەکێتیی پەرلەمانتاران
٥. قادر جاف- ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان
٦. سەرتیپ جەوھەر – نوسەرو رۆژنامەنوس
٧. شێخ فەزڵ ھیرانی-
٨. ئاوێزان نادر
٩. شوان داودی- نوسەرو رۆژنامەنوس- ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عیراق
١٠. شادمان مەلا حەسەن- نوسەر
١١. سەردار محەمەد- سەرنوسەری ئاوێنە
١٢. کەمال رەوف- سەرنوسەری شارپرێس
١٣. د. مەغدید سەپان – مامۆستای زانکۆ
١٤. د. سەربەست نەبی- مامۆستای زانکۆ
١٥. مەسعود عەبدولخالق- نوسەر و سیاسی
١٦. ئازاد وەرتی
١٧. شیلان جەلال بەگ دەرگەڵەیی- نوسەر
١٨. ێدیق حەسەن- نوسەرو رۆژنامەنوس
١٩. مەکی ئامێدی
٢٠. لادێ حەسەن
٢١. عەبدورەزاق شەریف – نوسەر
٢٢. برزۆ ئیسماعیل مەنسور - نوسەر
٢٣. سیروان حەبیب
٢٤. د. عەباس مستەفا- مامۆستای زانکۆ
٢٥. سالار بازیانیی- نوسەر
٢٦. د. ھاشم زێباریی – مامۆستای زانکۆ
٢٧. بەرزان ھەورامی
٢٨. بەختیار مەحمود
٢٩. عەلی ئۆرەماریی
٣٠. ھاوڕێ شاکار
٣١. ئەلوەند بەکر حەوێزیی سوید
٣٢. قادر ئەحمەد ئیسماعیل جاف