کوردستانکوردستان

کۆمیتەی کۆچبەرانی سەرێکانی لە رۆژئاڤای کوردستان راگەیەنراوێکی لەبارەی رەوشی ناوچەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاندوە، لە درێژەی ھێرش و پەلامارەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا و گروپی ھەمزەی سەر بە سوپای نیشتمانی سوریا نۆ خانووی ھاووڵاتیانیان روخاندوە، رەز و باخەکانی گوندی "کانی ئەسپ"یشیان لە سنوری عەین عیسا تێکداوە.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، شوێنی رەزو باخەکان دەکرێن بە گۆڕەپان و مەشقی سەربازیی، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەکەن ئەرکی مرۆیی خۆیان جێبەجێ بکەن و ئەو گروپانەی فەرمان لە حکومەتی تورکیاوە وەردەگرن سزا بدرێن و کۆتایی بە داگیرکاری بھێنن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان "کەجەکە" لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، زانیارییان پێگەیشتووە پارتی دیموکراتی کوردستان و تورکیا ڕێککەوتوون بەھاوبەشیی ھێرش بکەنە سەر گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ھەرێمەکانی پاراستنی میدیا.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پارتی ھێزی تایبەتی بە چەکی قورسەوە ناردووەتە ئەو ناوچانەی کە زیاتر لە ٢٠ ساڵە گەریلایان تێدایە، ئەوەش ھەنگاوێکی زۆر مەترسیدارە و تەنھا خزمەت بە داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا دەکات.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە سەرۆکی فراکسیۆنەکان و قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی لقی سلێمانی بانکی ناوەندی ھەرێم، نوێنەری وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەری بانکەکانی سلێمانی بۆ دابەشکردنی مووچە کۆبونەویەکی راوێژکاری ئەنجامدا، چەند راسپاردەیەک بۆ چارەسەرکردنی مووچەی خانەنشینان خستەڕوو.

بەپێی راگەیەنراوێکی کۆبونەوەکە، بڕیاردار راسپاردەکان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی بکرێن، کە پێکھاتوون لە  جیاکردنەوەی مووچەی خانەنشینی سەربازی لەگەڵ خانەنشینی مەدەنی، ھەروەھا لەکاتی دانانی خشتەی مووچەدا ئەولەویەت بدرێت بە خانەنشینان لەناو ریزبەندی وەزارەتەکاندا، بنکەی دابەشکردنی مووچە بۆ بانکەکان، لەھەر شوێنێک پێویستبوو زیادبکرێت.

ھەروەھا لەکاتی دابەشکردنی مووچەی خانەنشیندا، بەپێی ژمارەی ناسنامەی خانەنشینی یان بەپێی پیتەکانی ئەلفوبێی ناوەکانیان بێت و شوێنی گونجاو شایستە دابین بکرێت بۆ خانەنشینان لەکاتی چاوەڕێ کردنیان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.  

ھاوکات چەند راسپاردەیەک بۆ چارەسەری دوورمەودا، خرایەڕوو کە داوا دەکات پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی سیستمی بایۆمەتری و دابەشکردنی مووچە بکرێت بە سیستمی کارتی و پەلەش بکرێت لە جێبەجێکردنی سیستمی ھاوتای کەسی و ھەژماری بانکیی بۆ مووچەخۆران و خانەنشینان بکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو سەرچاوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە ڕۆژانی سەرەتای مانگی چوار دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی حکومەتی ھەرێم دەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە چەندین جار وتەبێژی حکومەتی ھەرێم و وەزیری دارایی و ئابووری جەختیان کردووەتەوە، ھەموو ٢٥ی مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت بەڵام دوو ڕۆژ بەسەر ئەو وادەیەدا تێپەڕیوە و ھێشتا حکومەت مووچەی دابەش نەکردووە.

ھەروەھا بەشێک لە فەرمانبەران لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەھۆی نەبوونی پارە لە بانک، مووچەی مانگی دوویان وەرنەگرت و بڕیارە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە مووچەکانیان پێبدرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"فازڵ حاجی" وتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کەسانەی کە حەزیان لە تابلۆ گۆڕینە بۆ زمانی ئینگلیزی باریک، ئاگاداربن گۆڕینی تابلۆیەکان لە بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆ دەکرێت بە ڕێکارێکی زۆر ئاسان نەک لە دوکانی جوانکاری ئۆتۆمبێل، چونکە ئەوەیان دەچێتە خانەی ساختەکاری و سزای ھەیە.

ڕوونیشیکردووەتەوە، جگە لەو سزایەی کە بە ئامێری "پی دی ئای" بۆ شوفێرەکە دەنێردرێت، لە بەشی یاساییش نیشانەی ڕەفتارنەکردن دەخرێتە سەر ئوتومبێلەکە و شوفێرەکەش سزایەکی دارایی قورس دەدرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نووسینگەی پارێزگاری ھەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرکەوتنی پلانی نەورۆزی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، لە سێ ڕۆژی جەژنی نەورۆز ٦ ڕووداوی ھاتووچۆ ڕوویانداوە و بەھۆیانەوە ٨ کەس برینداربوون و منداڵێکیش گیانی لە دەستدا.

لەو ماوەیەشدا ٢١ تاوان تۆمارکراوە کە ١٩یان ئاشکراکراوە و تۆمەتباران دەستگیرکراون، دوو تاوانیش لە ژێر لێکۆڵینەوە دایە.

نووسینگەی پارێزگاری ھەولێر ڕاشیگەیاند، لە سێ ڕۆژی جەژنی نەورۆز ٣ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە ھەبووە، جگە لە زیانی ماددی ھیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە. ھەروەھا لە ١٥ی ٣ تا ٢٥ی ٣ زیاتر لە سەد ھەزار گەشتیار سەردانی ھەولێریان کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران ئاگادار دەکاتەوە کە ڕۆژی شەممە ٢٦ی ئادار دەوامی قوتابخانە و خوێندنگەکان دەستپێدەکاتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە مامۆستایان لە ھەموو ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بەھۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە لەلایەن حکومەتەوە، چەند ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی پشووەکانی نەورۆز بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندنیان کرد و ڕایانگەیاند، تا مووچە لە کاتی خۆیدا دابەش نەکرێت دەست بە دەوام ناکەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، بەھۆی سۆپای نەوت لە چێشتخانەی پارکەکە، ئاگرەکە کەوتەوە و تەواوی چێشتخانەکە سوتا و ژوورێکیش کە لە تەنیشت چێشتخانەکە بوو ئاگری گرت و سەرجەم دۆسییەی بارھەڵگرانی ئێران و ھەرێمی کوردستان سوتان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە ...

بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر و کەسایەتیی (مام ئەنوەر محەمەد حسێن) پرسە و ھاوخەمی قوڵی خۆمان ڕادەگەیەنین و بەشداری ئەم خەم و ماتەمە دڵتەزێنەین.

مام ‏ئەنوەر کەسێکی دڵسۆز و سەرڕاست بوو، ساڵانێکی زۆرە لە سکرتارییەت و ماڵی مام جەلال کار دەکات،  لە بەرامبەر ھەر ئەرک و بەرپرسیاریەتییەک پێی سپێردرابێت لێبڕاوانە ڕایدەپەڕاند، نموونەی کەسێکی تێکۆشەر و بە وەفا بوو بۆ کارەکەی و جێی متمانەی ھەموولایەکمان بوو. بۆیە لە دەستدانی خەمخۆرێکی وەک مام ئەنوەر جێگەی نیگەرانیمانە و لە خوای گەورە داواکارین ڕۆحی شاد بکات و دڵئارامی و خەمڕەوانیش بە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێز و تێکۆشەرەکەیان ببەخشێت.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لۆژیک لە کوێدایە ئەوەی دوێنی لە سەنگەری بەرگری لە عیراقی و تێکشکاندنی پاشماوەی بەعسییەکان و تیرۆریستانی قاعیدە و داعش بووە پێی بڵێت بڕۆ ببە بە ئۆپۆزسیۆن. 


راشیگەیاند، ھێشتا حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆمەڵێک کێشەی چارەسەرنەکراوی دەستوری و یاسایی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی ھەیە کە گرنگترینیان ماددەی ١٤٠ی دەستور و دۆسیەی نەوت و پرسی ھێزی پێشمەرگەیە. 


جەختیشیکردەوە، نابێت ھەموو ھەوڵ و تێکۆشانی خەڵکی کوردستان بکەنە قوربانی دەستکەوتی چەند کەسێک کە ھیچ بەھایەک بۆ قوربانییەکانی گەلی کورد دانانێت و بە دوای دروشمێک کەوتوون کە ھیچ باوەڕیان بە مافی کورد و پێکھاتەکانی دیکەی عێراقیش نییە، بۆیە ئەوەی سبەی دەگوزەرێت لە پێناوی حکومەتێکی بەھێزی نیشتمانی و داھاتوویەکی باشتر بۆ گەلانی عێراق نییە ، بەڵکو ھەندێک لایەن بەپێی بەرژەوەندی تایبەت  لە ئاوی لێڵ مەلە دەکەن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەرشەد تەھا راوێژکاری ئابووری پەرلەمانی کوردستان بۆ بەیانی کوردسات نیوز رایگەیاند، ناردنی راپۆرتی سێیەمی یاسای چاکسازی بۆ پەرلەمان دواکەوتووە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان لە رۆژانی داھاتوو راپۆرتی سێیەم رەوانەی پەرلەمان دەکرێت.


باسی لەوەشکرد، ھۆکاری دواکەوتنی ناردنی راپۆرتی سێیەمی یاسای چاکسازی بۆ ئەوەیە سەرجەم وردەکارییەکانی راپۆرتەکە کۆتایی پێبھێنرێت و ئەوەش لە پێناو ئەوەی ئەم راپۆرتە بکرێتە دوایین راپۆرتی یاسای چاکسازی و راپۆرتی چوارەمی یاساکە نابێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"مەزڵوم کۆبانێ"فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات"ھەسەدە"رایگەیاند، لە شەڕی داعش بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر بە جیھان جێبەجێکرد، دوای ئەوەی لە باغۆز سەرکەوتنی سەربازییان بەسەر داعشدا تۆمارکرد.

راشیگەیاندوە، دوای ٣ ساڵ لە شکستھێنانی داعش، ھێشتا وەڵامی نێودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی تیرۆریستان و چارەسەرکردنی کێشەی ھەزاران دەستگیرکراوی داعش و رێگریکردن لە مەترسییەکانی سەرھەڵدانەوەی تیرۆر لەئاستی پێویستدا نییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، سبەی لە پارێزگای ھەولێر ئاسمان زۆربەی کاتەکان ھەوری تەواو دەبێت لەگەل دابارینی نمەبار ان و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کاریگەری دابارین زیاد دەبێت بەشێوەی ھەورە بروسکە تاوە بارانی مام ناوەند لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگا.


ھەر بەپێی پێشبینییەکان سبەی لە پارێزگای سلێمانی ئاسمان بەگشتی ھەوری تەواو دەبێت لەگەل کەشێکی ناسەقامگیر لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆە تا بەرەبەیانی رۆژی شەممە دابارین بەشێوەی نمە باران لە تەواوی ناوچەکانی پارێزگا دەبارێت و بەفر لەناوچە شاخاویەکاندا دەبارێت، لەھەندی ناوچەی دەور و بەری شاری سلێمانی بەشێوەی تێکەڵەی بەفر و باران دەبێت.


کەشناسی ھەرێمی کوردستان کەشوھەوای سبەی پارێزگای دھۆکی ئاشکراکردووە و رایگەیاندووە، ئاسمان بەگشتی ھەوری تەواو دەبێت لەگەل کەشێکی ناسەقامگیر لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆە تا شەو دابارین بەشێوەی نمە باران و ھەروەھا تاوە باران و بروسکە لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگادا دەبێت، لە ناوچەکانی باکووری پارێزگا رێژەی دابارین زیاتر دەبێت.


لەبارەی کەشوھەوای سبەی پارێزگای ھەڵەبجەشەوە رایگەیاندووە، ئاسمان بەگشتی ھەوری تەواو دەبێت لەگەل کەشێکی ناسەقامگیری سارد لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ تا بەرەبەیانی رۆژی شەممە دابارین بەشێوەی نمە باران  لە زۆربەی  ناوچەکانی پارێزگا دەبێت و بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی رۆژھەڵات دەبارێت لە ھەندێ ناوچەی سەنتەری شاری ھەڵەبجە و دەوروبەری بەشێوەی تێکەڵەی بەفر و باران دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ھەرێمی کوردستان سبەی پلەکانی گەرما لەسەرجەم پارێزگان دادەبەزن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خەرجکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان، دوای کۆبوونەوەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی و نوێنەری زانکۆ و پەیمانگاکان بوو کە بۆ ماوەی چەندین سەعات گفتوگۆیان کرد و بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێندا کە بەردەوام پاڵپشتیان دەکات بۆ بەدەستھێنانی مافە ڕەواکانیان و لەسەر ئەرکی یەکێتیش نۆژەنکردنەوەی و پێداویستییەکانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی جێبەجێ کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئارمان وەتەندوست، جێگری بەڕێوەبەری میراتی کلتوری و گەشتیاری و کارە دەستییەکانی پارێزگای سنە ڕایگەیاند، لە ماوەی شەش ڕۆژی ڕابردوودا ٩ ھەزار و ٥٤٦ گەشتیار لە دەروازە سنوورییەکانی باشماخ و سەیرانبەندەوە گەشتیان بۆ پارێزگای سلێمانی کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر لەو ماوەیەدا ھەشت ھەزار و ٥١٧ گەشتیاری ئێرانی و بیانی لە باشماخ و سەیرانبەندەوە چوونەتە شارەکانی پارێزگای سنە کە ژمارەکە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ١٧٥٪ زیادیکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە ...

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو (مریەم)

بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (مریەم)ی ھاوسەری شەھیدی نەمر فاخر مێرگەسۆری، دڵگران و نیگەران بووم.

لە ‌دەستدانی ئەم خاتوونە نیشتمانپەروەرەی ھاوسەری شەھید فاخری شۆڕشگێڕ و سەرکردەی ناسراوی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان، مایەی نیگەرانی ھەموومانە و بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستە کەسوکار و خانەوادە سەربەرزەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.

خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەھەشتی بەرین بێت، سەبوری و دڵنەواییش بە ھەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...705706707708709...958