نە لەکاتی چوونەدەرەوە یان گەڕانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوریەکان. ئەگەر کارتی ڤاکسین ڤیزای نەبێت پێویستە پشکنینی PCR بکات و بەبێ ئەو پشکنینە ناتوانێت بگەڕێتەوە .
دەقی ڕونکردنەوەکە ......
ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی
ڕۆژی ھەینی رێکەوتی ٧-١–٢٠٢٢ ، لە چاکسازی گەورانی سلێمانی لە ڕووداوێک ئاگادارکراینەوە کە تایبەت بوو بە گیانلەدەستدانی سزادراوێک بە ناوی ( ھەرێم محمد مستەفا). دەستبەجێ بەرێز خاتوو (کوێستان محمد) وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەستی کرد بە بەدواداچوون لە کەیسەکە و ڕۆژی دواتر سەردانی چاکسازی گەورانی سلێمانی کرد و لیژنەیەکی لەسەر ئاستی باڵا پێکھێنا.
لیژنەکە بە سەرپەرشتی ئەندامێکی داواکاری گشتی دەستی بە کارەکانی کرد و و پاشان ئەندامێکی تری داواکاری گشتی لە ھەولێرەوە ئامادەی ئەنجامدانی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوەکەبوو. لیژنەی لێکۆڵینەوەی ناوبراو بە پێی ( یاسای بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ژمارە (١٤)ی ساڵی ١٩٩١ دەستی بەکارەکانی کرد و ماوەی چەند ڕۆژێک لە چاکسازی گەورانی سلێمانی مانەوە و وتەی سەرجەم ئەو کەسانەی کە پەیوەندیان بە کەیسەکەوە ھەبووە نووسراوە و سەرجەم بەڵگە ڤیدۆیی ناو مەحجەرەکە و ئەو شوێنانەی کە کامێرای لێدانراوە و ئەو کەرەستانەی کە پەیوەندیان بە ڕووداوەکەوە ھەبوە کۆکردۆتەوە، سەرەڕای وەرگرتنی ووتە و ڕوونکردنەوەی نوێنەری بەڵگەی تاوان و پزیشکی دادی و ڕاپۆرتی پزیشکی داد. وەھەروەھا ڕۆژی دوای ڕوداوەکە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی تاسلوجە سەرجەم تۆمارەکانی بردوە و ھیچ ڕێگریەک نەکراوە لە بردنی تۆمارەکان.
ئێمە لە وەزارەت، تەنھا دەسەڵاتی ئەوەمان ھەیە ئەو ڕێکارانە بگرینەبەر کە بە پێی یاسای بەرزەفتی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆمان دیاریکراوە کە بە پێی ماددەی (٢) ی یاساکە حکومەکانی جێبەجێدەکرێت بەسەر فەرمانبەراندا. وە بە پێی یاساکە لیژنە تەنھا دەتوانێت بە پێی ماددە (٨) ی یاسای ئاماژەپێکراو سزای فەرمانبەر بدات.
لە ئێستادا ئەم کەیسە لەبەردەم دادگای تایبەتمەندە و لێکۆڵینەوە لەسەری بەردەوامە و ئێمەش وەکو وەزارەت چاوەڕێی بریاری دادگاین ئەوەی بکەوێتە سەر ئەستۆی ھەر فەرمانبەرێکمان وەک خۆی جێبەجێی دەکەین.
لە کاتی تەواوبونی پەراوی دادگا وەزارەتمان تەواوی زانیاریەکان بۆ ھاولاتیان دەخاتە ڕوو و لە کۆتایدا داوای یاسایی لەسەر ھەموو ئەو کەس و لایەن و کەناڵانە تۆمار ئەکەین کە ناو و نازناوی وەزارەتمان ناشرین ئەکەن.
راگەیاندنی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەلایەتی
نەوزاد کامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمساڵ لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق جەختیان لەوەکردووەتەوە سەرجەم بەرھەمی گەنمی جوتیاران وەردەگرنەوە بەنرخێکی زیاتر و بەپێی نرخی رۆژ بۆ ئەوەش لە ئێستادا لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەرخەتن و ھیچ سنورێکیش دیاری نەکراوە بۆ وەرگرتنی گەنم و جوتیاران ھەرچەند بەرھەمیان ھەبێت لێیان وەردەگیرێت.
راشیگەیاند، جگە لەوانەش رەزامەندی بۆ ھاوردەکردنی سێ ملیۆن تۆن گەنم بۆ عێراق وەرگیراوە و ئەگەر بەرھەمی ناوخۆ کەمی ھەبوو ئەوکات بڕی پێویست ھاوردە دەکرێت و ئەو کەمییە پڕ دەکرێتەوە.
ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە مانگی نیساندا، ٣٠٠ مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی دەگەڕێتەوە، بەمەش سەعاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات.
وتیشی، بەرھەمھێنانی ئێستای کارەبا ٣٢٠٠ مێگاواتە، بەڵام خواست لەسەر کارەبا ٥٩٥٠ مێگاواتە، ماوەکانی پێدانی سەعاتەکانی کارەباش لە نێوان ١٠ بۆ ١٢ سەعاتدایە.
وتەبێژەکەی وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێم رونیشیکردەوە، ھەندێک یەکەی بەرھەمھێنانی کارەبا، بەھۆی چاکسازییەوە لە کار کەوتوون و لە مانگی نیسانی داھاتوو دەکەونە کار.
بە پێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، ئەمڕۆ ٢٠٠ ملیار دینارەکە لە بەغدادەوە گەیشتووەتە ھەرێمی کوردستان و بۆ تەواوکردنی مووچەی مانگی شوبات بەکاردەھێندرێت، رۆژی ١٥ی ئەم مانگەش ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاریدا ٢٠٠ ملیار دینارەکە بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانە بکات.
ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکە لە کاتێکدایە، رۆژی شەممە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە رۆژانی سەرەتای مانگی نیسان، دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگەی مووچەخۆران دەکرێت.
بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ھەمان ئەو دۆخەی رۆژی شەممە لە ئەنجومەنی نوێنەران رویدا بۆ رۆژی چوار شەممەش دووبارە دەبێتەوە و پێویستە گفتوگۆ و دانوستان بکرێت، چونکە لە ئێستادا پرۆسەی سیاسی پەکی کەوتووە و بەپێی دەستوریش دەبوو زوتر پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلایی بکرایەتەوە، بەڵام تا ئێستاش دواخراوە و ھەوڵەکانیش بۆ ئەوەیە پرۆسەی سیاسی لە عێراق بخرێتەوە سەر رێچکەی خۆی و ئەم دۆخە چارەسەر بکرێت.
باسی لەوەشکرد، ئەوەی دەوترێت لەبارەی ئەنجامدانەوەی ھەڵبژاردنی پێشوەخت ئەگەرێکی لاوازە و پێدەچێت لە قۆناغی داھاتوو سەدر و بەشێک لە سوننەکان ببنە ئۆپۆزسیۆن و لایەنەکانی تر حکومەت پێکبھێنن.
لەبارەی تێکچوونی یەکڕیزی کورد لە بەغداد، ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران وتی، "بەداخەوە پابەندنەبوون بە رێککەوتنەکانی پێشتر کێشەی لە بەردەم یەکڕی کورد دروستکردووە".
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند، دەبێت بەڵگەی روونیان لە بەردەستدایە کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەر لە ھاتنی مانگی رەمەزان موچەیەک و بەر لە جەژنیش موچەیەکی تر دابەش بکات.
عەلی حەمە ساڵح ئەوەشی راگەیاندوە، بۆ دابەشکردنی مووچە ٦٠٠ ملیۆن دۆلار پێویستە، بەڵام داھاتی فرۆشتنی نەوت لە مانگی پێشوو کە دراوە بە وەزارەتی دارایی ٤٨٨ ملیۆن دۆلار بوە، ئەوەش کاتێک بووە کە نرخی یەک بەمیل نەوت بە ٩٧ دۆلار بوە، بەڵام بۆ ئەم مانگە نرخی یەک بەرمیل نەوت کە ١١٧ دۆلارە داھاتەکە دەبێت بە ٥٥٠ ملیۆن دۆلار.
ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراشیکردووە، لە داھاتی ناوخۆش بۆ تەواوکردنی موچە٥٠ ملیۆن دۆلار پێویستە، کە ھەولێر ٢٨.٥ ملیۆن دۆلار و سلێمانی ٢١.٥ ملیۆن دۆلار ئەوەش لە کاتێکدایە کە تەنیا داھاتی خاڵە سنورییەکان ١٠٠ ملیۆن دۆلارە.
ئەوەش لە کاتێکدایە چەندین جار وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی و ئابووری جەختیان کردووەتەوە، ھەموو ٢٥ی مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، بەڵام سێ ڕۆژ بەسەر ئەو وادەیەدا تێپەڕیوە و تائێستا مووچە دابەشنەکراوە.
زیندانیکراوانی بادینان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیان کردوە بەوەی، دوای تێپەربوونی زیاتر لە ساڵێک لە رفاندنیان بە شێوازێکی ناشارستانی و نایاسایی، پێنج زیندانیانی بادینان کە خەلکی شێلادزێن ماوەی ھەفتەیەکە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردوە و دۆخیان باش نیە و لە چەند خاڵێکدا روونکردنەوەیەک بۆ رایگشتی دەدەن.
دووپاتیان کردوەتەوە، لە سەرەتای رفاندنیان لە لایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە زۆر بە توندی ئەشکەنجە دراون و لە ژێر ھەڕەشە و ئەشکەنجەدا دانپێدانانیان لەسەر ھەندێک تاوان پێ کردون و ڤیدیۆ کراون و بڵاویش دەکرێنەوە.
زیندانیکراوان ئەوەشیان ئاشکرا کردوە، کە جگە لەوەی رێگەیان پێنادەن پارێزەری خۆیان ببینن، شەڕی دەرونییان لەگەڵ دەکەن و لە کاتی لێکوڵینەوەدا ھەموو وتە و قسەوەرگیراوەکانیان گۆڕاون و پێیان ئیمزا کردون، کە نەیانزانیوە چی نوسراوە، لە کاردانەوەی ئەوەشدا ماوەی ھەفتەیەکە مانگرتنیان لە خواردن راگەیاندوە، ھەر بۆیە بۆ رای گشتی رادەگەیێنن و داواکارن لە نەتەوەیەکگرتوەکان و رێکخراوە ناوخۆیی و جیھانیەکانی مافی مرۆڤ، میدیاکان، پەرلەمانتاران، لایەنە سیاسیەکان و ھەموو خەڵکی کوردستان فریایان بکەون و بە زووترین کات رێگە بدەن چاویان بە پارێزەرەکانیان بکەوێت و رۆژی دادگاییکردنیان دیاری بکرێت.
ھەر لە روونکردنەوەکەدا ھاتوە، گەر دۆسیەکەیان یەکلایی نەکرێتەوە تا مردن بەردەوام دەبن لە مانگرتن و چەند ھێزێکی سیاسی ھەرێمیش بە بەرپرسیاری ژیان و تەندروستییان دەزانن.
ھەروەک نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان و یونامی لە نزیکەوە رەوشیان ببینن.
زیندانیکراوەکان ھەموویان خەڵکی شیلادزێن و ھەریەک لە( مەحمود ناجی ێدیق، کوڤان تاریق جبرائیل، یوسف شەریف ئیبراھیم، ئەمجەد یوسف موستەفا و نێچیرڤان بەدیع حاجی)ن.
دەقی روونکردنەوەکە...
بۆ/ ڕای گشتی
دوای تێپەربونی ساڵێک زیاتر لە رفاندنیان بە شێوازێکی ناشارستانی و نایاسایی، پێنج زیندانیانی بادینان کە خەلکی شێلادزێن ماوەی حەفتەیەکە دەستیان بە مانگرتن کردووە لە خواردن و دۆخیان باش نییە و رونکردنەوە و داواکاریان لە زیندانەوە بۆ رای گشتی دەخەینەروو:
یەکەم: لەسەرەتای رفاندنمان لە لایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە زۆر بە توندی ئەشکەنجدراوین و لەژێر ھەڕەشەو تەعزیبدا دانپێدانانیان لەسەر ھەندێک تاوان پێ کردوین و ڤیدیۆ کراوین و بڵاویشدەکەنەوە.
دووەم: جگە لەوەی رێگەمان پێ نادەن پارێزەری خۆمان ببینن، شەڕی دەرونیمان لەگەڵ دەکرێت.
سێیەم: لەکاتی لێکولینەوەدا گشت وتە و ئیفادەکانمان گۆڕدراون و پێیان ئیمزا کردوین کە نەمان زانیوە چی نوسراوە.
چوارەم: ماوەی حەفتەیێکە دەستمان بە مانگرتن کردوە لە خواردن.
لێرەوە بۆ رای گشتی رادەگەیێنین و داواکارین لە UN، رێکخراوە ناوخۆ و جیھانیەکانی مافی مرۆڤ، میدیاکان، پەرلەمانتاران، لایەنە سیاسیەکان و گشت خەلکی کوردستان فریامان کەون و دۆخمان زۆر خراپە و داواکارین:
یەکەم: بە زووترین کات رێگە بدەن چاومان بە پارێزەرەکانمان بکەوێت و رۆژی دادگاییکردنمان دیاری بکرێت.
دوەم: نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان و یونامی بێن لە نێزیکەوە سەیری دۆخەکەمان بکەن.
ناو و رۆژی رفاندنی کچالاکوانە دەستگیرکراوەکان کە تا ئێستا دادگایی نەکراون
مەحمود ناجی ێدیق (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠کادری گوران
کوڤان گارق جبرائیل (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠
یوسف شەریف ئیبراھیم (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠
ئەمجەد یوسف موستەفا (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ١٤/١٢/٢٠٢٠کادری یێکێتی نیشتیمانی کوردستان
نێچیرڤان بەدیع حاجی (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ١٤/١٢/٢٠٢٠کادری نەوەی نوێ
بۆ مێژوو و ڕای گشتی تەحەدا دەکەین زیندانیانی شێلادزێ و بادینان یەک تاوانیا نیە و ئەگەر یاسا سەروەرە بێت، دەبێت ئازادبکرێین تەنیا تاوانیان رەخنە و بیرورای جیاواز و خۆپیشاندان و خەباتێکی مەدەنی بوە، بویە تکایە زیاتر سومعەی ھەرێمەکەمان ناشیریتر مەکەن و دەستبەجێ ئازادیان بکەن .
تێبینی: زیندانیانی بادینان پێیان وتین ئەگەر کەیسەکەمان یەکلایی نەکرێت تا مردن لە مانگرتن بەردەوام دەبین.
زیندانیانی بادینان
٢٧ی ٣ی ٢٠٢٢
رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە دیداری تایبەت بە بەربەستەکانی بەردەم ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ھەولێر رایگەیاند، گرنگە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا بکرێت، ئەگەر کۆمسیۆن ھەبووایە ئامادەکاری بۆ پڕۆسەکە دەستی پێدەکرد بەڵام کۆمسیۆن بوونی نییە و بەشێک لە فراکسیۆنەکانیش لەگەڵ گۆڕینی سیستمی ھەڵبژاردندان.
ئاشکراشیکرد، یەکێک لە کێشە جەوھەرییەکان ئەوەیە بەشێک لە فراکسیۆنەکان دەیانەوێت سیستمی ھەڵبژاردن بگۆڕێت لە ساڵی ٢٠٢١ پێشنیازە یاسایان بۆ فرەکردنی بازنەکانی ھەڵبژاردن پێگەشتووە.
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان راشیگەیاند، پەرلەمانی کوردستان لە نێوان دوو تێڕوانیندایە، ھەندێک دەڵێن کۆمسیۆن کارا بکرێتەوە پاشان دەست بۆ یاسای ھەڵبژاردن ببرێت، ھەندێکیش روئیایان پێچەوانەیە و ھەندێک لە فراکسیۆنەکانیش لەگەڵ ئەوەدان یاسای ھەڵبژاردن بکرێت بە فرە بازنەیی.
بەشی پێشبینییەکانی بەرێوەبەررایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزانی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە لە پارێزگای ھەولێر، ئەمڕۆ ئاسمان ھەور دەبێت لەگەل نمە باران کە ھەندێ جار بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆرێت بەتایبەتی لە ناوچە کانی باکووری پارێزگاوە ھەروەھا بەفر لەناوچە شاخاوییەکان دەباریت، پاشان کەش سەقام گیر دەبیتەوە لەکاتەکانی شەودا ئاسمان بەرەو ساماڵ بوون دەگۆرێت و سبەی کەش ئاسمان و ساماڵ دەبێت.
راشیگەیاندووە، لە پارێزگای سلێمانیش ئەمرۆ ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت، نمە باران لە زۆربەی ناوچەکاندا دەبارێت لە ھەندێ ناوچە بەتایبەتی باکووری پارێزگا بەشێوەی تێکەلەی بەفر وباران دەبێت وە لەناوچەشاخاوویە سنووریەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگا بەفر دەبارێت، پاشان کەش سەقامگیر دەبیتەوە لەکاتەکانی شەودا ئاسمان بەرەو ساماڵ بوون دەگۆرێت و سبەی دوو شەممەش ئاسمان ساماڵ دەبێت.
کەشناسی ئاشکراشیکردووە، ئەمڕۆ لە پارێزگای دھۆک ئاسمان ھەوری باراناوی دەبێت لەزۆربەی ناوچەکان وە لەشاخەکانی باکوور بەفر دەبارێت، لەناوچەکانی باشووری خۆرھەڵات قەزای بەردەرەش بروسکە و لێزمە باران دەبارێت، پاشان کەش سەقامگیر دەبیتەوە لەکاتەکانی شەودا ئاسمان بەرەو ساماڵ بوون دەگۆرێت، سبەیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.
لە پارێزگای ھەڵەبجەش ئاسمان ھەور دەبێت لەگەل نمە باران لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگادا کە لەھەندێ ناوچە بەشێوەی تێکەلەی بەفر و باران دەبێت، لە کاتەکانی شەودا ئاسمان بۆ ساماڵ دەگۆرێت، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت.
ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت لەگەل نمە بارانی پچڕ پچڕی کەم لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگادا، لەکاتەکانی ئێوارە کەشەکە جێگیر دەبێتەوە ئاسمان بۆ ساماڵ دەگۆرێت، سبەی دوو شەممەش ئاسمان ساماڵ دەبێت.
فەرمانگەی میدیای و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەستەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق، لە ئاگادارییەکدا تازەترین ڕێنمایی گەشتکردنی بڵاو کردەوە کە تایبەتە بە وەرگرتنی ڤاکسین و پشکنینی PCR.
راشیگەیاندووە، لە ڕێنماییەکەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق ھاتووە کە گەشتیارانی عێراقی و بیانی ئەوانەی کە تەمەنیان لە سەروو ١٢ ساڵەوە لایەنی کەم یەک ژەم لە جۆری ڤاکسینی (Johnson & Johnson) یاخود دوو ژەم لە ڤاکسینەکانی تری وەرگرتبێت، لە یەکی مانگی نیسانەوە لەکاتی ھاتن و چوون پێویستییان بە پشکنینی PCR نابێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەشکردووە، بەدەر لەو حاڵەتانە نەبێت کە ناتوانن ڤاکسین وەربگرن بە ڕاپۆرتی سەلمێنراوی پزیشکی لیژنە تایبەتمەندەکان، کە بەڵگەی پشکنینی (PCR)ی بە کەمتر لە ٧٢ سەعات پێش گەشتەکەی پێ بێت.
منداڵەکە ناوی "ھەناسە ڕێبازە" و لە ڕێکەوتی ٧ی ئەم مانگە (ئازار)، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە ھەولێر دۆزراوەتەوە و لەئێستادا لە خانەی نەوجەوانانی ھەولێرە و کەیسەکەی لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە ھەولێر دەڵێت ٢٠ ڕۆژ پێش ئێستا لەلایەن ھەواڵدەرێکەوە ئاگادار کراونەتەوە کەوا منداڵێک لەلای نەخۆشخانەی مەلافەندی لە گەرەکی باداوەی شاری ھەولێر جێھێڵدراوە و کەس و کاری دیار نیە.
دەشڵێت "دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە دەرکەوت کەوا منداڵەکە لەھەمان شوێن جێھێڵدراوە و تەمەنی لە نێوان (٣ بۆ ٤) ساڵە و بە گوتەی خۆی ناوی ( ھەناسە رێباز)ە."
تاوەکو ئێستا کەسوکاری ھەناسە سۆراخی منداڵەکەیان نەکردووە و کەسیش بەدواداچوونی بۆ نەکردووە، "بۆیە لەسەر فەرمانی دادوەر بڕیاردرا بە بڵاوکردنەوەی ناو و وێنەی لە کەناڵ و پەیجە فەرمیەکانی سەر بە حکومەت."
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە ھەولێر داوا دەکات "ھەرکەسێک زانیاری ھەیە دەربارەی ناونیشانی کەس و کاری ( ھەناسە) پەیوەندیمان پێوە بکات لە رێگای ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١١٩)ی بەڕێوەبەرایەتیمان یاخود لە رێگام ئەم پەیجەوە [پەیجی "بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە ھەولێر"]، بۆ ئەوەی بتوانین بە کەس و کاری شاد بکەینەوە یاخود چارەسەرێکی یاسایی بۆ کێشەکەی بکرێت."
جەعفەر سەعیدی بەڕێوەبەری مانگی سوری تکاب لە پارێزگای ورمێ رایگەیاند، بەھۆی ئەو شەپۆلە بەفربارین و سەرمایەی رووی لە ناوچەکە کردووە، ئاستەنگی ھاتووچۆ لە رێگەی نێوان تکاب–شاھین دژ دروستبووە، ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانیان توانیویانە ٢٦ ئۆتۆمبێل کە ھەڵگری ٥٦ گەشتیار بوون و بەبۆنەی پشووی نەورۆز روویان لە ناوچەکە کردبوو، لە رێگەکە رزگار بکەن.
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمەڵەی مانگی سوری کرماشانیش رایگەیاند، رۆژی ھەینی ژمارەیەک شاخەوان لە بەرزاییەکانی شاھۆ لە نزیک شاری روانسەر بێسەروشوێن بوون، بەڵام دوای چەند سەعاتێک و بەھەوڵی تیمەکانی مانگی سوری روانسەر دۆزراونەتەوە و رزگار کراون.
"کۆچەر جەمال" بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە مانگی ١٢ ساڵی رابردوو و مانگی ١ی ئەمساڵ رێژەیەکی زۆری بەفر و باران باریووە، لە ئێستاشدا رۆژانە نزیکەی ٥ بۆ ٦ سانتیمەتر ئاوی بەنداوەکە زیاد دەکات، تائێستاش ٣٩٪ی ئاو لە بەنداوەکەدا ھەیە و ٩٪ی ماوە بگاتەوە ساڵی رابردوو.
وتیشی، ئەگەر مانگی داھاتوو بارانبارین بەردەوام بێت، چاوەڕوان دەکرێت بگاتەوە ئاستی ساڵی رابردوو.