قەزای شێخان کە بەشێکە لە دەشتی نەینەوا، زیاتر لە ٢ ھەزار فەدان لە زەوی چێندراو بە گەنم و جۆ لەخۆدەگرێت.  بەڵام ئەمساڵ بەھۆی کەمی باران بارینەوە، ھەڕەشە لەسەر ئەو بەرھەمانە دروست بووە، جووتیارانیش دەڵێن ٩٠%ی زەوییەکان وشک بوون و تەنھا ١٠%ی زەوییەکان دەتوانن بە ئاوی بیر ئاو بدەن و ھیچ مۆڵەتێکیشیان بۆ ھەڵکەندنی بیری تر پێنەدراوە. 

تارق ماجد سەرۆکی نوسینگەی کشتوکاڵ لە شێخان دەڵێت، گوندەکانی سەر بە شێخان زۆرترین زیانیان بەر کەوتووە. 

عێراق یەکێکە لەو وڵاتە عەرەبییانەی زۆرترین مەترسی بەھۆی گۆڕانکاری کەشوھەواوە لەسەرە، وشکەساڵیش لە قەزای "شێخان" یەکێکە لە نوێترین ئاماژەکانی مەترسی گۆڕانکاری کەش و ھەوا و قەیرانی ئاو لەسەر عێراق.