یۆنامی نیگەرانی لەسەر ھێرشە موشەکییەکەی ھەولێر دەربڕی
کوردسات نیوز
٢ی ئایاری ٢٠٢٢
لە ڕاگەیەندراوێکدا یۆنامی ڕایگەیاند، ئاراستەکردنی موشەک بەشێوەیەکی ھەڕەمەکی بۆسەر پاڵاوگەیەکی نەوت لە نزیک ھەولێر، کە ھاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جەژن، گۆڕانکارییەکە جێگەی نیگەرانییە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە لەسەر سەرکردە عێراقییەکان وەک یەک تیم کار بکەن، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو کارە دەستدرێژکاریانە، کە دەیانەوێت ئارامی و ئاسایشی وڵات لەق بکەن.
ھاوکات کونسوڵخانەی بەریتانیا لە ھەولێر سەرکۆنەی ھێرشەکەی کرد و ڕایگەیاند، ئەم ڕوداوە مایەی قبوڵ نییە، چونکە خزمەت بە ھیچ لایەک ناکات.
داواش لە ھەموو لایەنەکان دەکات، کار بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری عێراق بکەن.
جەختیش دەکاتەوەھێرشەکە کوێرانەیەو دەڵێت ھیچ بەھانەیەکی نییە.
لە لایەکی دیکەوە باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرکۆنەی ھێرشەکەی کرد و ڕایگەیاند، ھێرشەکە کردنە ئامانجی سەروەریی عێراقە.
جەختیشیکردەوە، ئەمریکا بە پاڵ گەلی عێراقدا دەوەستێتەوە بۆ دڵنیایی لە پاراستنی ئاسایش و سەروەریی دەوڵەتی عێراق.