داعش بە ھاوەن ھێرشی کردە سەر قەرەتەپە و دوو فەرمانبەر برینداربوون
کوردسات نیوز
١ی ئایاری ٢٠٢٢
بە پێی زانیارییەکان، بریندارەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گواسترانەوە بۆ ناحیەی گوڵاڵە .
کوردسات نیوز
١ی ئایاری ٢٠٢٢
بە پێی زانیارییەکان، بریندارەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گواسترانەوە بۆ ناحیەی گوڵاڵە .
لەپێشهاتێکی نوێ و دەگمەنەدا، پزیشکانی کابوڵ، توانیان بە سەرکەوتوی چارەخوازێک رزگاربکەن و 30 بزمار بەبێ نەشتەرگەری کراوە لە گەدەیدا دەربهێنن.
میدیاکانی ئەفغانستان بڵاویانکردوەتەوە، تیمێکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی سەردار محەمەد داود خان، لە رێگەی نەشتەرگەرییەکی بجوکەوە توانیویانە 30 بزمار لە گەدەی نەخۆشێکدا دەربهێنن.
لێپرسراوانی نەخۆشخانەکە ئاماژەیان بەوەکردوە، نەخۆشەکە بزمارەکانی قوتداوە و دوای تێکچونی رەوشی تەندروستی چارەسەری پیویستی بۆ ئەنجامدراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، چارەخوازەکە تەندروستی جێگیرە، بەڵام تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی زیاتر سەبارەت بە پاڵنەرەکەی نەخۆشەکە و چۆنیەتی قووتدانی بزمارەکان بڵاونەکراوەتەوە.
بەهۆی ئەنجامدانی چەند خۆپێشاندانێكی جیاواز، هاتوچۆ و رەوشی ئەمنیی لە شەقامەكانی بەغداد بەشیوەیەكی بەرچاو كێشەی بۆ دروستبووە.
پەیامنێری كوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاند: ئەمڕۆ پزیشكانی گرێبەستی ساڵانی 2022 تا 2025 بەهۆی پێنەدانی موچە مانگرتنی سەرتاسەرییان راگەیاند و لە بەردەم نەخۆشخانەی كندی گردبوونەوە، هاوکات خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكانیش لە دژی دابین نەكردنی بەشەگازی پاڵپشتیكراو لە لایەن حكومەتەوە رژانە سەر شەقام.
لە ناوچەی سەوزیش چەندین خۆپێشاندانی جیاواز بەڕێوەچوون، كارمەندانی پێشووی پۆلیس و دژەتیرۆر داوای گەڕانەوەیان بۆسەر كارەكانیان كرد كە بە بڕیاری حكومەت دورخراونەتەوە، كەسوكاری دەستگیركراوانیش ناڕەزاییان دژی جێبەجێ نەكردنی یاسای لێبوردنی گشتی دەربڕی، كەسوكاری قوربانیانی كۆمپانیای ماریۆی فەرەنسیش خۆپیشاندانێكیان كرد بەهۆی ئەوەی لە ساڵانی هەشتاكان، ئەو كۆمپانیا فەڕەنسییە بەهۆی دابینكردنی دەرزییەكی هەڵە بۆ وەزارەتی تەندروستی عیراق بە ناوی دەرزی گرانەتاوە، بووەتە هۆی تووشبوونی نزیكەی 100 كەس بە ڤایرۆسی ئایدز كە تا ئێستاش كاریگەری لەسەر كەسوكاری قوربانیان هەیە و داوای جێبەجێكردنی بڕیاری قەرەبووكردنەوە دەكەن كە لەلایەن حكوومەتەوە دەركراوە.