مەڵبەندی رێکخستنی شەنگالی یەکێتی لەبارەی رووداوەکانی شەنگال راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
٣ی ئایاری ٢٠٢٢
سەبارەت بە پرۆسەی رزگارکردنی شەنگالیش دەڵێت، یەکێتی نیشتمانی کوردستان ھاوکاری و چەک و تەقەمەنی زۆری لە رێگەی سوریاوە رەوانەی شاخی شەنگال کردوو تا ئێستاش یەکێتی یەک چرکە شەنگالی جێنەھێشتوەو شانبەشانی خەڵکی شەنگال بەشداری پرۆسەی ئازادکردنی قەزاکەی کردووە لەو پێناوەشدا پۆلێک پێشمەرگەی یەکێتی لە لیوای ١١١ شەھیدبوون.
مەڵبەندی رێکخستنی شەنگالی یەکێتی نیشتمانی کوردستان راشیگەیاندوە، لە ھەڵبژاردنی مانگی ئۆکتۆبەری رابردوو، بەدروستکردنی ترس و تۆقاندن خەڵکی شەنگال دەنگی داوە بە پارتی و ھەڕەشەی ئەوەیان لێکراوە ھەر کەسێک دەنگ نەدات بە پارتی لە کەمپ دەریدەکەن، ھەربۆیە رێگەنادرێت خەڵکی شەنگال بگەڕێنەوەبۆ زێدی خۆیان بۆ ئەوەی سود لە دەنگەکانیان وەربگیرێت.
تا دێت ڕەوشی قەزای شەنگال ئاڵۆزتر دەبێت، لە ئێستاشدا ھێزەکانی سوپای عێراق و یەکنیەکانی بەرخوردانی شەنگال "یەبەشە" لە سنونێ و خانەسور لە بەرامبەر یەکتر ڕاوەستاون، سوپای عێراق ھەوڵدەدات ھێزەکانی "یەبەشە"لە ناوچەکان کۆنتڕۆڵ بکات و بچێتە ئەو ناوچانە.
بە پێی زانیارییەکانش بەھۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بە سەدان خێزانی ئێزدی ئاوارەبوون، میری ئێزدیانیش داوا دەکات ڕێوشوێنی پێویست بۆ ئاوارەکان دابین بکرێت.