سەرۆکی ھەرێمی کوردستان: سەرکۆنەکردنی ئەم ھێرشانە بە تەنیا بەس نین
کوردسات نیوز
٢ی ئایاری ٢٠٢٢
لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، بە توندی سەرکۆنەی مووشەکبارانکردنی ئێوارەی دوێنێ یەکشەممەی شەوی جەژن بۆ سەر سنووری قەزای خەبات دەکات داوا لە لایەنە پەیوەندارەکانی حکوومەتی فیدراڵیی عیراق دەکات ئەنجامدەرانی ھێرشەکە بدۆزێتەوە و بە سزای یاسایی بگەیەنرێن.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەشڵیت، "سەرکۆنەکردنی ئەم ھێرشانە بە تەنیا بەس نین، دووبارەبوونەوەیان ھەڕەشەی جددین و ئارامی و ئاسایش دەخەنە مەترسییەوە، حکومەتی فیداڵیی عیراق بەرپرسە لەوەی خێرا بە کردەیی و جددیتر لەسەر ئەم دوژمنکارییانە بوەستێت و بە ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێ لە دووبارەبوونەوەیان بگرێت.