ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، ئەو کەسە دەستگیر کراوە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار ئەندامی خێزانی ھاوسەرەکەی کوشت و دوو کەسی دیکەشی لێبریندار کردن.


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەستخۆشی لە ھێزە ئەمنییەکان کرد کە توانییان لە ماوەیەکی کەمدا بکوژەکە دەستگیر بکەن و دڵنیایی بە ھاوڵاتیانیش دا کە بکوژەکە بە سزایی یاسایی خۆی دەگات.


ئەمڕۆ دوای رووداوەکە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، ھێزە ئەمنییەکانی راسپاردووە بکوژی خێزانەکەی چەمچەماڵ دەستگیر بکەن و ھۆشداری بە ھەر کەسێکیش دا کە داڵدەی تۆمەتبارەکە بدات.