قوباد تاڵەبانی: ھەموو ھێزە ئەمنییەکانم راسپاردووە بە زووترین کات بکوژی ئەندامانی خێزانەکەی چەمچەماڵ دەستگیر بکەن
کوردسات نیوز
٢ی ئایاری ٢٠٢٢
دەقی راگەیەندراوەکە...
ھەموو ھێزە ئەمنییەکانم راسپاردووە بە زووترین کات بکوژی ئەندامانی خێزانەکەی چەمچەماڵ، بەھەر شێوەیەک بێت، دەستگیر بکەن. نەک تەنھا خۆی، بەڵکو جەختیش دەکەمەوە ھەر کەس و لایەنێک لەھەر پلە و پایەیەکدا بێت داڵدە و ھاوکاری تۆمەتبار بدات وەک بەشداریکردن لەو تاوانە قێزەونە حیسابیان بۆ دەکرێت.
زۆر بە داخەوە لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا بەھەواڵێکی وا قێزەون و دڕندانە رۆژ دەکەینەوە. پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی ھەموو دانیشتوانی چەمچەماڵ و بە تایبەتیش کەسوکاری قوربانیانی ئەم رووداوە دڵتەزێنە دەکەم.