کوردستانکوردستان

"مارتن یەگەر" باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق رایگەیاند، نەخۆشخانەکە یەکێکە لەو ٥ نەخۆشخانەیەی ئەڵمانیا لە عێراق دروستیان دەکات، تا ئێستا ٣یانیان کراوەتەوە,دووان لە بەغداد و ئەم نەخۆشخانەیەش لە موسڵ، وتیشی بڕیارە دوو نەخۆشخانەی تر لە سلێمانی و بەسرە بکرێنەوە، تێچووی نەخۆشخانەکانیش لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە دابین کراوە کە بڕەکەی ٢٤ ملیۆن یۆرۆیە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 ئاری عەبدوڵا سەرپەرشتیاری کەمپەینەکە رایگەیاند، نەبوونی یاسای بودجە بووەتە ھۆی زیادبوونی گەندەڵی، ھاوکات زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند، ئەو ناشەفافی و ناداییەی کە ھەیە، ھۆکارەکەی نەبوونی یاسای بودجەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەوەند مەلا مەحمود ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی دووی رێکخستنی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دیدارەکە لەپێناو نوێبونەوەی یەکێتی و ئۆرگانەکانی سنوری کەرکوک و سەڵاحەددین و گەشەپێدانی رۆڵ و پێگەی یەکێتییە لەو سنورە و دۆزینەوەی رێگەچارەی کرداری و گونجاوە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی یەکێتی لە ھەموو رووەکانەوە.


وتیشی، بۆ سەرخستنی کاری ئەو دیدارە کۆمەڵێک لیژنەی تایبەتمەند لە بوارەکانی ناوچە جێناکۆکەکان و دەستور و سیستمی سیاسی و پەیوەندییەکان و راگەیاندن و تەندروستی و ژنان و چەند بوارێکی تر دانراوە.


رەوەند مەلا مەحمود ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەکان لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی سەرۆکایەتی دەکرێن و خەڵکانی شارەزا و پسپۆڕیشیان تێدایە و لە کۆتایی دیدارەکەدا راپۆرت ئامادە دەکەن. وتیشی، دیداری یەکێتی بۆ ھەموو شارەکان گرنگە، بەڵام بۆ کەرکوک گرنگییەکی زیاتری ھەیە بەو پێیەی بابەتی ناوچە جێناکۆکەکان لەخۆ دەگرێت کە ئەو پرسە بۆ کورد و کەرکوک و یەکێتی زۆر گرنگە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، پاش بەدواداچونەکانی بنکەی پۆلیسی وارماوا بۆ دەستگیرکردنی کەسانی لەیاسا دەرچوو، پاڵپشت بەزانیارییەکانی ھێزەکانی پۆلیس و بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانرا لەچەند چالاکییەکی جیادا نۆ کەس بەتۆمەتی بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە مادەی ھۆشبەر دەستگیربکرێن .


پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشیکردووە، سەرجەم تۆمەتباران بەناسنامە کوردن و لە رەگەزی نێر و مێن و توانراوە لە  ناحیەی عەربەت و گەڕەکەکانی ھووانە، کانی کوردە و سەرچنار لەشاری سلێمانی دەستگیربکرێن و بەشێک لەوتۆمەتبارانە لەکاتی بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەردا دەستگیرکراوان .


راشیگەیاندووە، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٢٦ و ٣٠ یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان وکارتێکەرە عەقڵییەکان ڕاگیراون و لەکاتی دەستگیرکرنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێک مادەی ھۆشبەر لە جۆرەکانی ھیرۆین، دەرزی ھیرۆین و شیشە و کەلوپەلی بەکارھێنانی مادەکان و بەشێک لە تۆمەتبارەکانیش پێشینەی تاوانی دزیکردن و بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەریان ھەبوە و پێشتر سزادراون .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشی پێشنینییەکان لە بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دوو شەممە لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت ناوچە شاخاوییەکان نیمچە ھەور دەبێت و لە پارێزگاکانی دھۆک و کەرکوک و ھەڵەبجەش ئاسمان ساماڵ دەبێت.


ئاشکراشیکردووە، سبەی سێ شەممە لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و کەرکوک و ھەڵەبجە ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بە چەند پلەیەک.


کەشناسی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پارێزگای سلێمانی پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە و لە پارێزگای ھەولێریش چوار بۆ پێنج پلە بەرزدەبنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی کەرکوک لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئۆپراسیۆنەکەدا ٦٩ بۆمبی چێنراو و پێنج گوللە تۆپ و ژمارەیەک موشەک و چەک و تەقەمەنی تیرۆریستانی داعش دەستیان بەسەردا گیراوە کە ویستویانە بۆ ھێرشکردنەسەر ھێزە ئەمنییەکان بەکاریان بھێنن.

ناو بە ناو تیرۆریستانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان پەلاماری ھێزە ئەمنییەکان دەدەن و قوربانی لێدەکەوێتەوە و دانیشتوانی ئەو ناوچانەش روبەڕوی مەترسی دەبنەوە، لێپرسراوانی وەزارەتی پێشمەرگەش چەند جارێک رایانگەیاند، بەھۆی نەبوونی ھەماھەنگی پێویست لەنێوان ھێزە ئەمنییەکان و بونی بۆشایی ئەمنی، داعش جموجۆڵەکانی زیادکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ستران عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەبارەی دیدارەكەوە بە كوردسات نیوزی راگەیاند، لە ئێستادا بەهاری بوژانەوەی یەكێتی لە قۆناغی نوێدا دەستیپێكردووە .

سالار مەحمود ئەندامی لیژنەی باڵای دیداری یەكێتیش بە كوردسات نیوزی راگەیاند، دیداری یەكێتی بە ئامانجی دروستكردنی روئیا و سیاسەتی نوێ بۆ یەكێتی لە كۆمەڵێك بواری جیاوازدا بەڕێوەدەچێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"د.ئەحمەد ئەنوەر" سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێم رایگەیاند، ئەو ستراتیژییەی داڕێژراوە بۆ ماوەی چوار ساڵە و ھەموو سێکتەرەکان دەگرێتەوە.

وتیشی، ستراتیژییەکە بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان نوسراونەتەوە و دەستەی دەستپاکی چاودێری جێبەجێکردنی دەکات، ئامانجیش لێی چاکسازی ریشەییە لە ھەموو سێکتەرەکان بۆ پاراستنیان لە گەندەڵی.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاندووە، سوكایەتیكردن بە پیرۆزییەكان و هێما باڵاكان بە هیچ شێوەیەك قبووڵكراو و نیە و بەزاندنی هێڵی سوورە و زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو سووكایەتیە دەكەن كە شەوی ڕابردوو لە لایەن كەسێكەوە بە مەرجەعیەت كراوە. 


دەشڵێت، ئەو جۆرە هەڵسوكەوتە ناشیاوانە هیچ پەیوەندییان بە گەلی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانەوە نیە، كوردستان خاوەنی فەرهەنگی بەرزی پێكەوەژیانە و سووكایەتیكردن بە ڕەمز و موقەدەساتی خەڵك لە ناو فەرهەنگی گەلی كوردستان هیچ كات جێگەی نەكردووەتەوە و جێگەی نابێتەوە.  


مەسعود بارزانی جەختیکردووەتەوە، ئەو كەسەی سووكایەتی كردووە لە لایەن یاساوە گیراوە و سزای تاوان و زێدەڕۆیی خۆی دەداتەوە.


سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، زۆر بە توندی ئیدانەی سووتاندنی بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغداد دەكەن كە ئەوە بۆ دووەمین جارە لە لایەن كۆمەڵێك تێكدەر و شكستخواردوو ئەنجام دەدرێت.

شەوی رابردوو کەسێک بەناوی نایف کوردستانی، کە بە کادری پێشکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستانە تویتێکی لەبارەی مەرجەعیەت لە عێراق بڵاوکردەوە، ئەمەش نارەزایی حەشدی شەعبی لێکەوتەوە و لە بەرامبەریشدا پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، و ئەو کەسە بەھیچ شێوەیەک پەیوەندی بە پارتییەوە نییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.لەتیف رەشید راگەیەندراوێکی لەبارەی سوکایەتیکردن بە مەرجەعە ئاینییەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لێدوانی نەشیاو لە دژی پێگەی مەرجەعە باڵا ئاینییەکان لە گەڵ بۆچوون و بەرنامەی سەرکردایەتی و گەلی کورد یەکناگرێتەوە کە رێزی لە ھەموو مەرجەعە ئاینییەکان گرتووە. 

دەشڵێت، ئەو جۆرە لێدوانانە ئیدانە کراوە و نا بەرپرسیارانەیە و بەداخەوە بووە ھۆی ھێرشکردنە سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان.

د.لەتیف رەشید ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھیچ شێوەیەک سوکایەتیکردن و ھێرشکردنەسەر مەرجەعییەت و سیمبولە ئاینییەکان قبوڵ ناکەین، گەلی کوردیش بەھەموو شێوەیەک ئەو جۆرە رەفتارانە رەتدەکاتەوە


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.دارا رەشید وەزیری پلاندانانی ھەرێم لەبارەی دابینکردنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان رایگەیاند، تایبەندمەندی باش دراوە بە پارێزگای ھەڵەبجە و لەسەر ژمارەی دانیشتوانیش بودجە دیاری نەکراوە، بەڵکو زیاتر لەوە بودجەیان بۆ پارێزگای ھەڵەبجە دیاریکردووە.

وەزیری پلاندانان وتیشی، رەزامەندیان بۆ سایلۆی ھەڵەبجە وەرگرتووە و لە داھاتوویەکی نزیکدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

راشیگەیاند، رێنماییان داوە بە پارێزگاکانی تر ھەرێمی کوردستان و ئیدارە سەربەخۆکان تاوەکو ئەو پارەی تەرخان کراوە بۆ پەرەپێدانی پارێزگاکان لەو پرۆژانەی پەیوەندییان خەڵکەوە ھەیە و خزمەتگوزارین خەرج بکرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئامانج لە پرۆژەیاسای پشتگیری فریاگوزاری ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان، بۆ پشتیوانی ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان و نەھێشتنی ھەژارییە.

لە بارەی کۆبوونەوەکەی رۆژی چوارشەممەش بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی وتی، ئەگەر لایەنەکان نەگەنە رێککەوتن دانیشتنەکەی رۆژی چوار شەممەش ھەمان ئەنجامی کۆبوونەوەکەی رۆژی شەممەی دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو ئەندامانەی پەرلەمانەی کوردستان کە ژمارەیان ٣٥ ئەندامی پەرلەمانن لە داواکارییەکدا کە پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیان کردووە دەڵێن، " ئێمە ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان، کە لە ئیمزامان کردووە پێشنیازە یاسای (ھەمواری ھەشتەمی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان- عێراق) پێشکەش دەکەین، بە مەبەستی خستنە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە.

دوێنێش سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە دیدارێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو، یەکێک لە کێشە جەوھەرییەکان ئەوەیە بەشێک لە فراکسیۆنەکان دەیانەوێت سیستمی ھەڵبژاردن بگۆڕێت  لە ساڵی ٢٠٢١ پێشنیازە یاسایان بۆ فرەکردنی بازنەکانی ھەڵبژاردن پێگەشتووە. 

شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی کوردستانیش بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کۆمیسیۆن لایەنی جێبەجێکارە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن، بەڵام بەھۆی تەواوبونی ماوەی یاسایی کۆمیسیۆنەکە تائێستا سێ جار نوسراویان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کردوە، تا یەکی نیسان بگەنە رێکەوتن، لەسەر کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن و ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن.

ھەمواری یاساکە لە ٢٦ ماددە پێکھاتووە، لە ماددەی دووەمدا ھاتووە، ھەرێمی کوردستان بەسەر ٤ بازنەی ھەڵبژاردن دابەشدەکرێت لەسەر بنەمای ھەر پارێزگایەک بازنەیەکی ھەڵبژاردن دەبێت، کە بازنەی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و بازنەی ھەڵەبجە.

ھەروەھا دابەشکردنی کورسییە گشتییەکانی پەرلەمان بەسەر بازنەکانی ھەڵبژاردندا بە گوێرەی ژمارەی دانیشتوانی ھەر پارێزگایەک دەبێت، بە پێی دوا دابەشکاری ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ساڵی ٢٠٢١، دەبێت ئەژمارەی دەنگەکانیش لە بازنەکانی ھەڵبژاردندا بە شێوەی رێژەیی بکرێت و پاشماوەکەیان بۆ بەھێزترین پاشماوەکان بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی ھەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ لەسەر بڕیاری دادوەر وێنەی ھەناسە رێبازی تەمەن سێ بۆچوار ساڵانیان بڵاوکردەوە و بەھەوڵی ھەموو لایەک توانرا دایکی ئەم منداڵە بدۆزرێتەوە.

راشیگەیاندووە، رێکەوتی ٢٨/٣/٢٠٢٢ دایکی  ھەناسە رێباز پەیوەندی بە نوسینگەی قەڵای بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی ھەولێر کرد و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا و رەوانەی بەردەم دادوەر کرا، لەبەر ئەوەی بڕیاری ئامادەکردنی ھەبوو بەپێی ماددەی  ٣٨٣ لەیاسای سزادانی عێراقی داوەر بڕیاری دا بەدەستەبەری ئازادبکرێت و منداڵەکەی پێ بدرێتەوە بە وەرگرتنی بەڵێننامە لێی، کە بەڵێن بدات ئەم منداڵە ژیانی پارێزراو بێت.

بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی ھەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر ھەمان دۆسیە دادوەر بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ باوکی (ھەناسە رێباز) دەرکرد بەپێی ماددەی  ٣٨٣.

تەئکیدیکردووەتەوە لەئێستادا ئەو منداڵە لەلای دایکیەتی و ژیانی پارێزراوە و لەلایەن نوسینگەی قەڵای بەڕێوەبەرایەتیان بەدواداچوونی بەردەوام بۆ ئەم کەیسە دەکرێت تاوەکو لەژیان و پارێزراوی دڵنیابن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 بۆیە نیگەرانن و دەڵێن، رۆژانە جگە لەوەی چەندین سەعات لەسەرەی وەرگرتنی مووچە دەوەستن، پێیان دەوترێت پارە لەبانکدا نەماوە و موچەیان پێنادرێت، دەشڵێن، ئەو مووچەیەی وەریدەگرن بەشی بژێوی ژیانیان ناکات، چونکە حکومەتی ھەرێم لەکاتی خۆیدا مووچەیان پێنادات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 ئەوەش لەکاتێکدایە، سنوری باڵەکایەتی بە چڕترین ناوچەی مینڕێژکراو دادەنرێت لە سنوری پارێزگای ھەولێر و تائێستا ١٩٢ کێڵگەی مین لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین پاککراونەتەوەو نزیکەی ھەزار کەسیش لەو سنورە بەھۆی مینەوە بونەتە قوربانیی، 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...703704705706707...958