"عەلی حەمە ساڵح"ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەپێی ئەو بەدواداچونانەی بۆ ئەو ژمارانە کراوە کە حکومەت سەبارەت بە داھاتوو فرۆشتنی نەوت بڵاویدەکاتەوە، پارەی پێویست لە بەردەستدایە بۆ ئەوەی ٢٥ی مانگ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی سێ بکرێت.
وتیشی، مانگی رابردوو کە نەوت بە ٩٦ دۆلار بووە، ٢٨٨ ملیۆن دۆلاریان بۆ مووچە دابینکردوە، بەڵام بۆ ئەم مانگە بەپێی لێکدانەوەکان تێکڕای فرۆشتنی نەوت بە ١١٠ دۆلار بووە، بەوەش دەتوانرێت ٥٥٠ ملیۆن دۆلار بۆ مووچە دابینبکرێت، کاتێکدا ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ مووچە پێویستە.
راشیگەیاند، لە داھاتی ناوخۆش دەتوانرێت، ٥٠ ملیۆن دۆلار دابین بکرێت، بەوەش ھیچ پاساوێکی لۆژیکی نییە بۆ دابەشنەکردنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم.
"مەزڵوم کۆبانێ" فەرماندەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، ئامانجی سەرەکییان کۆتایی ھێنانە بە داگیرکاری تورکیا لە عەفرین لە رۆژئاڤای کوردستان و گەڕانەوەی خەڵک بۆ زێدی خۆیان.
راشیگەیاند، زیاتر لە چوار ساڵە تورکیا داگیرکردن و جینۆساید لە عەفرین درێژە پێدەدات، جیھان و نەتەوەیەکگرتوەکانیش لە ئاست ئەو داگیرکارییە بێدەنگن.
بە پێی ئامارێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی سووریا، لە ساڵی ٢٠١٨ و لە کاتی داگیرکردنی عەفرین تا ئێستا ٧ھەزار و ٥٠٠ کەس رفێندراون و ٦٣٩ کەسیش کوژراون، ھەروەھا ھەزار و ٣٠٠ ھاووڵاتیش زیندانیکراون.
"ئاوات محەمەد" قائیمقامی قەزای ناوەندی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ھەرچییەکیان پێبکرێت دەیکەن بۆ دۆزینەوەی ئەو گەنجانەی ماوەی سێ ڕۆژە کەوتوونەتە چەمی خەمەڵوکە لە قەزای ماوەت، لە ئێستاشدا ژمارەی تیمەکانیان زیادکردووە و بە بەرنامەیەکی باش کارەکانیان دابەشکراوە.
ھاوکات "دیار ئیبراھیم"بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ڕۆژانە پێنج بۆ شەش تیمی مەلەوانی دەگەڕێن بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەو گەنجانە.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لەسەر دۆسیەی کوشتنی کارمەندەکەی ئاسایش لە چەمچەماڵ، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ عەبدوڵا کوێخا موبارەک و دوو برا و دوو کوڕ و دوو ئامۆزای دەرچووە.
شەوی ١٩ لەسەر ٢٠ی ئەم مانگە محەمەد عوسمان کە کارمەندی ئاسایش بوو لە چەمچەماڵ لەلایەن چەند کەسێکەوە کوژرا و بە پێی لێدوانی کەسوکاری کوژراوەکەش بکوژەکان ھەڵھاتوون و بۆ ھەولێر و حەشاردروان. کەسوکارەکەی داوا دەکەن بکوژەکان دەستگیر بکرێن و چیتر لە ھەولێر پەنا نەدرێن.
ئەو ھاوڵاتیانەی کە مەرجەکانی سەرەوەیان نییە، دەبێت بە دڵنیایی تێستی کۆرۆنا لە جۆری PCR بخەنەڕوو کە کەمتر لە ٧٢ کاتژمێری بەسەردا تێپەڕیبێت.
"بەیار محێدین" لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سەعات ٢:١٣ دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگاردارکرانەوە لە کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵێکی گەڕەکی بەختیاری سۆران، دواتر تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد و دەرکەوت دوو منداڵی تەمەن سێ ساڵ کە ئامۆزازای یەکترن لە ناو ماڵەکەدا بوون و بەھۆی ئاگرەکە سوتاون و گیانیان لەدەستداوە.
لەبارەی چۆنییەتی رووداوەکە وتی، خاوەن ماڵەکە سۆپایان لای پەردەی پەنجەرە داناوە، بەھۆیەوە پەردەکە ئاگری گرتووە دواتر بەھۆی ئەوەی خانووەکە گڵ بووە ئاگرەکە زوو تەشەنەی کردووە.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یاداشتێک لە لایەن چەند ئەندامێکی ئەنجومەنەوە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەن کراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو بڕە داھاتانەی دێتەوە بانکەکانی سلێمانی، و ڕێکخستنەوەی سیستمی پێدانی موچە بەتایبەت موچەی خانەنشینان، وتیشی، لە دوای پشووەکانی نەورۆز بە پێی یاسای ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠٠٩ ھەموو دەسەڵاتەکانیان دەخەنە کار، بۆ چاککردنی سیستمی دابەشکردنی مووچە.
سەبارەت بە داھاتی سلێمانی، ئازاد محەمەد ئاشکرایکرد، سەرۆکی لیژنەی دارایی بە بەڵگە و ھەموو ئەو دەنگۆیانی ڕەتکردووەتەوە کە گوایە داھاتی سلێمانی ناگەڕێتەوە، بەپێچەوانەوە پارە لە ھەولێرەوە نایەت بۆ سلێمانی ، ھەموو ئەو پارانەشی لە سلێمانی و ھەڵەبجە و ڕاپەڕینە حکومەتی ھەرێم خۆی بڕەکەی دیاریکردووە دەگەرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی.
ئازاد محەمەد وتیشی، بەپێی ئامارە رەسمییەکان لە یانزە مانگی ساڵی ٢٠٢١ ترلیۆنێک و ١٠٧ ملیار دینار لە سلێمانی تەرخانکراوە بۆ موچە، بەو جۆرەش مانگانە بڕی ١٠٠ ملیار دینار لە بانکی سلێمانیەوە نێردراوە بۆ موچە کە ئەوەش زیاترە لەو ٧٣ ملیار دینارەی داواکراوە لە داھاتی سلێمانی بۆ مووچە دابین بکرێت.
ساماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرگی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، لە سەرجەم دەروازە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ رۆژانی نەورۆز و پشووەکانی نەورۆز کراوە و ھیچ گرفتێک بۆ ھاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی دروست نابێت.
راشیگەیاند، لەسەرجەم دەروازەسنورییەکان ھاتوچۆی گەشتیاری بەردەوامی دەبێت و ھاتوچۆی بازرگانیش تەنھا لە دەروازەی حاجی ئۆمەران بۆ ئەمڕۆ رادەگێرێت و رۆژانی دواتر ئاسایی دەبێتەوە و جگە لەو دەروازەیەش لەسەرجەم دەروازەکانی دیکە ھاتوچۆ بازرگانی بەردەوامییان دەبێت.
ئارەزوو فەلاحی بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی سنە رایگەیاند، لە رووداوەکانی شەوی نەورۆزدا، ٥٦ کەس لە شارەکانی پارێزگای سنە برینداربوون کە ٢١ کەسیان لە شاری سنە بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ژمارەیە ٢٤ کەسیان لە نەخۆشخانە خەوێندراون و ئەوانەی تر برینیان سووک بووە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
ئارەزوو فەلاحی راشیگەیاند، زۆربەی بریندارەکان گەنج و مێردمنداڵن و لەناویشیاندا ١٥ ژن ھەیە.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە دھۆک، ڕایگەیاند ھاوڵاتییەکە گولـلە بەر سەری کەوتووە و ڕووداوەکە بەھۆی تەقەی خۆشی لەکاتی بەڕێوەچوونی ئاھەنگەکانی نەورۆز ڕوویداوە.
ھاوڵاتییەکە بە ناوی سدیق پاسی تەمەنی ٦٥ ساڵە و بەھۆی سەختی برینەکەی لەئێستادا لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە.
ھاوکار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی داوا لە گەشتیاران و ھاوڵاتیان دەکات پارێزگاری لە دارستانەکان بکەن و نەمامە وردەکان بپارێزن و لە نزیک قەدی دارەکان ئاگرنەکەنەوە و زیان بە دارستانەکان نەگەیەنن، تا بەم جۆرە جوانە بمێنێتەوە، چونکە دارستانەکان سەرچاوەیەکی گرنگن بۆ ژیانی بونەوەران و سەرچاوەی ئاو و ھەوای پاکن و پێویستن بۆ روبەڕوبوونەوەی گۆرانکاری کەشوھەوا.
راشیگەیاند، ٢١ی ئازار دەکەنە دەرفەتێک بۆ ھۆشیارکردنەوە لەبارەی گرنگی دارستانەکان بۆ مرۆڤ و ھەموو بونەوەرەکانی تر، ئەمساڵ بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە ڕێگەی پێنج نەمامگەوە زیاتر لە ٥٠٠ ھەزار نەمامی بەرھەمھێناوە و بەپێی پلانێکیش لە زۆربەی پرۆژە و ھۆبە دارستانییەکانی سەر بەڕێوەبەرایەتییەکەیاندا روێنراوە.
وتیشی، تەنھا ئەمڕۆ١٧ھەزار و ئۆتۆمبێل روویان لە سەیرانگای دوکان کردوە کە دەکاتە ھەزاران خێزان، پێشبینیشی کرد ژمارەی گەشتیاران زۆرتر ببێت.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێم بڵاویکردەوە، لەماوەی ١٥ی ئادار تا رۆژی یەکشەممە، زیاتر لە ١٠٠ ھەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی ھەولێر و سلێمانییان کردووە کە زۆربەیان لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە ھاتوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە ٥٢ ھەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی ھەولێر و زیاتر لە ٥٠ ھەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشیارییەکانی سلێمانییان کردووە.
ھەروەھا بەرپرسانی پۆلیسی ھەولێر و سلێمانی رایگەیاند، پلانی ئەمنی یەکەم رۆژی نەورۆز سەرکەوتوو بووەو ھیچ حاڵەتێکی نەخوازراوی ئەوتۆ رووینەداوە.