لیوای سێی پێشمەرگە لەبارە تۆمەتبارەکەی رووداوەکەی چەمچەماڵ رونکردنەوە دەدات
کوردسات نیوز
٢ی ئایاری ٢٠٢٢
لیوای سێی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتنی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەپێی بەڵگەنامەکان تۆمەتبار بە پێی ماددەی پێنج لە یاسای سزادانی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، ئەنجومەنی لێکۆڵینەوەی لەسەر پێکھێنراوە لە بەشی یاسای لیواکەیان، لەبەرئەوەی ناوبراو لە بەرواری ٢٥/٣/٢٠٢٢ چووەتە ڕیزی ھەڵھاتوانەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوان وەک ئەرکی یاسایی خۆیان لە فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن، فەرمانگەی یاساییان ئاگادارکردووەتەوە کە ئەم تۆمەتبارە شوێنی ئەرکەکەی جێ ھێشتووە وئامادە نییە خۆی ڕادەست بکات و داوایان کردووە رێککاری یاسایی لە دژی تۆمەتبار بگیرێتەبەر .