قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رووداوەکەی چەمچەماڵ ئەو دۆسیەیە دۆسیەی منە و تاوانبار بە سزای یاسایی خۆی دەگات
٢ی ئایاری ٢٠٢٢
جێگری سەرۆک وەزیران داواشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانیان کرد کە دان بە خۆیاندا بگرن و لەلایەن خۆیانەوە ھیچ کاردانەوەیەک نەنوێنن و دڵنیاشی کردنەوە ئەگەر تەنانەت رۆژێک ئێوەش لە تاوانبار خۆش بن، ئەو وەک قوباد تاڵەبانی لێی خۆش نابێت و دەبێت بە سزای یاسایی خۆی بکات.
جەختیشی کردەوە لەمەودوا قبوڵی ناکەن ھیچ کەس و لایەنێک لە ھەر پلە و پێگەیەکدا بن داڵدەی تاوانباران بدەن و ھەرجۆرە ھاوکاریکردن و داڵدەدانی تاوانباران وەک بەشداریکردن لە تاوانەکە حیسابی بۆ دەکرێت.