لەو کۆبوونەوەیەدا، کە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی- سلێمانی ئامادەی بوون، تاوتوێی بارودۆخی ناوخۆی حزب و ڕووداو و پێشھاتەکانی ناوچەکە کرا، لەبەر ڕۆشنایی دوایین گۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق.
ھەروەھا جەختکرایەوە کە پێویستە گرنگی زیاتر بە جێبەجێکردنی داواکارییەکانی ھاوڵاتیان و جەماوەری دڵسۆزی یەکێتی بدرێت و کار بکرێت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان.
لە بارەی پەیوەندییەکانی یەکێتی لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکانی تردا، کۆبوونەوە بە گرنگی زانی پەرە بە ھەوڵەکانی یەکخستنەوەی نێوماڵی کورد و یەک گوتاری کورد بدرێت، ئەوەش دووپاتکرایەوە کە پێویستە گفتوگۆی بنیاتنەرانە بکرێتە بنەمای سەرەکی بۆ یەکلاکردنەوەی کێشە و ململانێ سیاسییەکان.
لە سیمپۆزیۆمەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر چەمکی (ھاوڕێ و دوژمن لە سیاسەت) و بەرژەوەندییەکان لە سیاسەت و چەندین بابەتی تری سیاسی تر.
وەزارەتی دارایی و ئابوورییش چەند ڕێنماییەک بۆ چارەسەری کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ بڵاوکردەوە، بە پێی ڕێنماییەکانی کەمترین شایستەی دارایی ٢٥٠ ھەزار دینار دەبێت بۆ ھەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم، زۆرترینیش ٤٢٥ ھەزار دینار دەبێت بۆ ھەڵگرانی بڕوانامەکانی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا.
لە دیدارێکدا گفتوگۆی ھەمەلایەنە کرا لەسەر پرسە سیاسی، ئەمنی، ئابوورییەکان، کاری پەرلەمان و ڕۆڵی لە پێشخستنی کۆمەڵگا، چاودێریکردنی دەسەڵاتی جێبەجێکردن، دەرکردنی یاسا و ڕێکخستنی ژیانی خەڵک. ھەروەھا تەئکید لە ھەماھەنگی زیاتر و ڕاوێژ لە نێوان ھەرێم و بەریتانیا کرایەوە بۆ پێشخستنی کاری پەرلەمانی.
بافڵ تاڵەبانی گرنگی بوونی دەستووری لە ھەرێم ڕوونکردەوە بۆ وەفدی میوان و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد دەمانەوێت لە ڕێگای دەستوورەوە بنەماکانی دەوڵەتداری و دیاریکردنی تایبەتمەندییەکانی دەسەڵاتەکان ڕێکبخەینەوە و لە ڕوویی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە ژیانی خەڵک باشتر کۆبکەینەوە و ھەمووان لە چوارچێوەی دەستوورێکی گەلپەسەند ماف و ئەرکەکانیان یەکسان بکرێت.
ھاوسەرۆک ڕوونیشیکردەوە یەکێتی دەیەوێت دەستوورێک لە ھەرێم بنیاد بنرێت کە کۆدەنگی نیشتمانی و ڕای ھەموو لایەنەکان و خەڵکی لەسەر بێت و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی و پێشخستنی ئەزموونی ھەرێم دابڕێژرێت و ھەمووان لە سایەیدا وەک یەک بن و مافی ھاووڵاتیبوون بەرجەستە بکات و لەگەڵ دەستووری عێراقیشدا یەکبگرێتەوە و بتوانرێت خزمەتی زیاتری کۆمەڵگەی پێبکرێت.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردووە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمی سوتەمەنی بڕیار دراوە، مۆڵەت بدرێتە ئەو کۆمپانیایانەی دەیانەوێت بەنزین ھاوردەی ھەرێمی کوردستان بکەن. بە مەرجێک ڕەچاوی ڕێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بکرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوش کردووە، لە دوای بڕیارەکەوە کۆمپانیاکان دەتوانن سوتەمەنی ھاوردە بکەن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم رایگەیاند، کۆبوونەوەی ھەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام دەدرێت و لە تەوەری یەکەمدا راپۆرتی وەزارەتی کارەبا سەبارەت بە ھەنگاو و پڕۆژەکانی وەزارەت لە بواری رێکخستنەوەی کەرتی کارەبای نیشتیمانی و پڕۆژەی تایبەت بە ھاوبەشی پێکردنی کەرتی تایبەت لە قۆناغەکانی دابەشکردن و گواستنەوەی کارەبا و کۆکردنەوەی داھاتی کارەبا تاوتوێ دەکرێت.
دواتر راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە دوا ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێژەی کوتان و بڕیارەکانی دوا کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەخرێتەڕوو.
لە تەوەری کۆتاییشدا ئەنجومەنی وەزیران گرانبوونی نرخی سووتەمەنییەکان لە ھەرێمی کوردستان و دوا ھەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتە و ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ لەو بوارەدا تاوتوێ دەکرێت.
خوێندكاران داوایان لەوەزارەتی خوێندنی باڵا كرد پێداچونەوە بە نمرەكانیاندا بكەن، چونكە ژمارەیەكی نمرەی بەرزیان هێناوەو ناویان لە پەیمانگاكان هاتۆتەوە، لەكاتێكدا نمرەكەیان بەرزە و شایستەی ئەوەیە لە زانكۆكاندا بخوێنن .
مامۆستایانی وانەبێژ لە پێنجوێن راشیانگەیاند، بە بایكۆت كردن خۆشحاڵ نین چونكە چارەنوسی خوێندكاران دەكەوێتە مەترسییەوە، بەڵام پاشگەز نابنەوە لە داوای مافی رەوای خۆیان.
لە دوای گەڕانێک بەناو بازاڕدا، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ڕایگەیاند ھەوڵ دەدەن ناو بازاڕی سلێمانی چاک بکەن و ڕێکبخەنەوە و شەقامەکان لە خۆڵ و خاشاک و ئاوی پیس پاکبکەنەوە.
وتیشی، سیستمی کارەبای بازاڕیش چاکدەکەنەوە بۆ ئەوەی ھیچ کەسێک لە کاتی ڕووداوەکاندا زیانی پێنەگات.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم ڕێنماییە داراییە لە ١/٩/٢٠٢١ەوە جێبەجێ دەکرێت و لە ڕۆژنامەی وەقائعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.
پێشتریش وەزارەتی دارایی و ئابوری لە ھەوڵی بەردەوامدا بوو بۆ چارەسەری کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ و بۆ ئەو مەبەستەش، ١٧-١٠-٢٠٢١ لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابوری ، وەزیری دارایی و ئابوری بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ ھەر یەک لە وەزیری پەروەردە و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوە.