لە سەرەتای دیدارەکە سەعدی ئەحمەد پیرە بەگەرمی بەخێرھاتنی وەفدی میوانی کرد ، ھاوکات ئاماژەی بە ڕۆڵ و پێگەی ئەڵمانیا کرد لە ھەرێمی کوردستان لە ھاوکێشە نێودەوڵەتی و ھەرێمایەتیەکاندا.

 ووتیشی، سوپاسی حکومەت و پەرلەمانی گەلی ئەڵمانیای فیدراڵ دەکەین کە ھەمیشە پاڵپشت و ھاوکاری گەلی کورد بوون لە قۆناغە جیاوازەکاندا، بەتایبەتی لە بەرزکردنەوە توانا مرۆییەکان و پاراستنی مافی مرۆف و دواجاریش لە شەڕی دژی تیرۆردا بە چەک و راوێژکارانی سەربازی ھاوکار و پشتیوانی ھێزەکانی پێشمەرگە بوون لە شکستپێھێنانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و ئابوری و پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی بەغدا و چۆنیەتی چارەسەری کێشە ھەڵواسراوەکانی نێوان ھەردوولا گفتوگۆیان لەبارەوە کرد بەتایبەتی پرسی نەوت و داھات.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بە بەند و بڕگە و ماددەکانی دەستوری ھەمیشەیی عیراق کرد و ووتیشی، خوازیاری لە یەکتر گەیشتن  و چارەسەرکردنی کێشەکانین لە ڕێگەی دیالۆگی ئاشتیانە کە مافی ھەموو لایەکی تێدا پارێزراو بێت.

وەفدی میوان تەئکیدیان کردەوە کە ئامادەی ھەموو ھەماھەنگیەکن بۆ زیاتر بەرەو پێش بردنی پلانە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان ، ھیواخوازیش بوون کە بەگیانی بەرپرسیاریەتیەوە مامەڵە لەگەڵ کێشە و ئاڵنگارییەکان بکەن.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بە ڕۆل و کاریگەری کونسڵخانە و دیبلۆماتکارانی ئەڵمانیای فیدڕاڵ کرد لە ھەرێمی کوردستان کە رۆڵێکی بەرچاویان ھەیە و چالاکن لەسەرجەم بوارەکاندا، ھەمیشە پاڵپشتی چین و توێژ و پرۆژەکانیان دەکەن.

لە کۆتایی دیدارەکەدا سەعدی ئەحمەد پیرە وەک ڕێزلێنانێک بۆ وەفدی میوان لۆگۆی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی وەک دیاری پێشکەشکردن.