"محەمەد حەسیب" بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ بڕێکی باش لە بەنزینی عێراقی لە جۆری ٦٩٠ دیناری دەگاتە پارێزگای سلێمانی و سبەینێ لەڕێی چەند وێستگەیەکەوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی بەسەر ئۆتۆمبێلی تایبەت و تاکسی و پاسدا.

"محەمەد حەسیب" وتیشی بەڵێندراوە رۆژانە بڕێکی باش بەنزینی عێراقی بۆ پارێزگای سلێمانی دابین بکرێت، ناردنی ئەو بڕە بەنزینەش بۆ پارێزگای سلێمانی لەسەر داوا و ھەوڵی "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بووە، کە لە چەند رۆژی رابردوو داوای لە بەرپرسانی بەغداد کردبوو ئەو جۆرە بەنزینە بۆ پارێزگای سلێمانی دابین بکرێت.