سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و قەیس خەز عەلی کۆبوونەوە
کوردسات نیوز
٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قەیس خەز عەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق لە بەغداد. ٧ی حوزەیران، ٢٠٢٢. فۆتۆ: کوردسات نیوز.
لە کۆبوونەوەکەدا ھەڵسەنگاندن بۆ پرۆسەی سیاسی عێراق و پەکخستنی ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرایەوە و جەخت لە خستنەگەڕی ھەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەک کرایەوە لەپێناو پێکھێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و بونیادنانی داھاتوویەکی سەقامگیردا.
لە کۆبوونەوەکەدا بەردەوامیی گفتوگۆکان و ھەوڵدان بۆ کاری پێکەوەیی جەختی لێکرایەوە بەشێوەیەک کە خزمەت بە پرۆسەی سیاسیی عێراق بکات.



