چەکی پارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران گەیشتوەتە ھەرێمی کوردستان
٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
(نەوزاد کامیل) بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، چەکی دوو ملیار دیناری پارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران گەیشتۆتە ھەرێمی کوردستان، بڕیاریشە دوای تەواوکردنی رێکارە کارگێڕییەکان لە نزیکترین کاتدا بەسەر جوتیاراندا دابەش بکرێت.
وتیشی، ئەو پارەیە ملیارێک دیناری بۆ سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیانە، نیو ملیار دینار بۆ ھەولێر و نیو ملیار دیناریش بۆ پارێزگای دھۆکە.
لە ٢٨ی ئایارەوە لە سایلۆکانی ھەرێم دەستکراوە بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران، تا ئێستاش زیاتر لە ١٣ ھەزار تەن گەنم وەرگیراوە.