فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بەمەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و لە پێناو گرەنتی مافە دەستورییەکانی ھەرێم، وەفدێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات.

بەپێی راگەیەندراوەکە، وەفدەکەی ھەرێم پێکھاتوون لە خالد شوانی، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری دانووساندن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون و د.خالد ھادی چاوشلی، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، وەفدەکە لەبارەی پرسی بودجە و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان لە بەغداد گفتوگۆ دەکەن.

دواین سەردانی وەفدی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغداد لە رۆژی ١١ی ٤ی ئەمساڵ ئەنجامدراو و ئەو کاتە وەفدەکە لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کۆبوونەوە