كوژراوەكەی شەڕەکەی هەورامان خاوەنی دوو خێزان و ١٠ منداڵە
کوردسات نیوز
٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
کەسوکاری کوژراوەکە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، شەڕەکە لەنێوان ئامر لیوایەک و پاسەوانەکانی لەگەڵ چەند کەسێکدا روویداوە و ئەویش بۆ ناوبژیوانی چووەتە شوێنی شەڕەکە بەڵام بە فیشەک کوژراوە.
کەسوکاری کوژراوەکە داوا لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم دەکەن تاوانبار رووبەڕووی یاسا بکاتەوە و رێگە بە ھێزەکانی ناوخۆش نەدرێت دوای دەوام چەک ھەڵبگرن.
پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە رایگەیاند، بەھۆی دروستبونی شەڕ لە نێوان چەند کەسێکدا لە سنوری گوندی گوڵپی سەر بە ناحیەی بیارە لە ناوچەی ھەورامان، چوار کەس بریندار بوون کە یەکێکیان بەفیشەک بریندار بووە و دوای گەشتنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شار لە سلێمانی بەھۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.