سوریا ئیدانەی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان دەکات
کوردسات نیوز
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
ئاژانسی ھەواڵی سانا لەزاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا بڵاویکردەوە، دیمەشق ئیدانەی دەستدرێژی و ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکور و باکوری خۆرھەڵاتی سوریا دەکات و بە پێشێلکاری ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و ھەڕەشە بۆ سەر سەروەری خاکی وڵاتەکەی لەقەڵەمیان دەدات.
ئاماژەی بەوشکردووە، داگیرکارییەکانی تورکیا پێچەوانەی رێککەوتن و گفتوگۆکانی ئەستانەیە و مەترسی بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە دروست دەکات.
چەند رۆژێکە سوپای تورکیا ھێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر گوندەکانی دەوروبەری عەفرین و مەنبج لە رۆژئاڤای کوردستان دەستپێکردووە و ھێرشەکەش زیانی گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە.