نازم عەبدوڵا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڵاوبوونەوەی نەخۆشی جۆراوجۆرو گرانبوونی پێداویستیەکان بووەنەتە بارگرانی زۆر بۆ خاوەن کێڵگەکان و بەھۆیەوە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە کە زیاترە لە ١٧ ملیار دینار.

وتیشی، گەر حکومەت چارەسەری کێشەکانیان نەکات ئەوا زۆرینەیان دووچاری مایەپوچبون دەبنەوە.

ماوەی چەند رۆژێکە نرخی مریشک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە، خاوەن کێڵگەکانیش ھۆکارەکەی بۆ گرانبوونی پێداویستییەکانیان دەگەڕێنەوە کە لە ئێستادا بەردەوام رووی لە بەرزبوونەوەیە.