لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی ھەولێر دەڵێت، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کوژراوەکە پیشەی پێشمەرگەیە و تەمەنی ٣٨ ساڵە و لەگەڵ کوڕێکی خۆیدا دەستڕێژی گولـلەیان لێکراوە.

پۆلیسی ھەولێر دەشڵێت، لە روداوەکەدا کوڕی کوژراوەکە بەناوی ھەڵۆ ھەرێم کە تەمەنی ١٦ساڵە، بریندار بووە و لەگەڵ باوکیدا دەستڕێژی گولـلەیان لێکراوە.

بە وتەی پۆلیسی ھەولێر، قوربانییەکان پێشتر دانیشتووی کەلار بوونە و ماوەیەکە ھاتوونەتە شاری ھەولێر، ھۆکارەکەشی دوژمندار بووە و بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر راشیگەیاند، "پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخرا و بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ تۆمەتبارانی ئەنجامدەری تاوانەکە دەرکرد."