ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و ٤ تەوەر تاوتوێ دەکات
کوردسات نیوز
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و تێیدا چوار تەوەر باس دەکرێت.
تەوەرەکانیش بریتین لە:
- پوختەی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیھانیی داڤۆس.
- کۆنووسی کۆتایی تیمی چاودێری دارایی ھاوبەشی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ.
- راپۆرتێک سەبارەت بە دۆخی کەرتی گەشتوگوزار لە ھەرێمی کوردستان.
- ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (ھەمواری یەکەمی یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لە ھەرێمی کوردستان - عێراق).