کوردستان

مەڵبەندی دووی رێکخستنی کەرکوک لە راگەیەنراێکدا تایبەت بە پەلامارە تیرۆرستییەکانی داعش لە بەرزاییەکانی زورگەزراو ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، ئەوەی جێگەی نیگەرانیە ھێز و لایەنە تورکمانی و عەرەبی و عێراقییەکان لەبری ئەوەی ئیدانەی ئەو کارە تیرۆرستییە بکەن، بەداخەوە لەکاتێکدا کە ھێشتا خوێنی زام و جەستەی بریندارەکانی پێشمەرگەکان تیمار نەکرابوون، چەند لایەنێکی شۆڤێنی وەک ھاوسۆزیەک بۆ تێرۆرستان، راگەیەنراوێکیان لە دژی ھێزی پێشمەرگە و بڕیارێکی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بڵاوکردەوە.


لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق پەلە بکات لە پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی نێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزەکانی تری عێراق، چونکە تیرۆرستانی داعش سودیان لەو بۆشاییە وەرگرتووە و بوونەتە مەترسی بۆ سەروماڵ و ئاسایشی کەرکوک و کەرکوکییەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حزبی شیوعی کوردستان راگەیەنراوێکی لەبارەی کارەکانی کۆنگرەی حەوتی حزبەکەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردوە، ژمارەی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و چاودێری ناوەندی نوێ، لەبەر رۆشنایی پێداویستی کارەکان دیاریکراون.


راشیگەیاندووە، بڕیارە کۆمیتەی ناوەندی و چاودێری ناوەندی لەیەکەم کۆبونەوەیاندا سکرتێر و جێگرەکەی ھەڵبژێرن، دواتریش کۆمیتەی ناوەندی مەکتەبی سیاسی ھەڵدەبژێرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نزیکەی ٥٠٠ نانەواخانە و سەمونخانە لە سلێمانی ھەیە و خاوەنی ژمارەیەکیان لەبەردەم قایمقامییەتی سلێمانی گردبونەوە و بەھۆی بەرزبونەوەی نرخی پێداویستییەکانیان داوایان کرد رێگەیان پێبدرێت شەش نان بدەن بە ١٠٠٠ دینار، سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی لە قایمقامییەتی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەھیچ شێوەیەک قایمقامییەت رێگە نادات نان لەسەر ھاوڵاتیان گران بکرێت و پێویستە نانەواخانەکان ھەشت نان بە ١٠٠٠ دینار بە ھاوڵاتیان بفرۆشن. 


وتیشی، بڕیارە لە رۆژی دوو شەممەوە بتڵێک غاز بە شەش ھەزار دینار بەسەر ھەموو نانەواخانەکان دابەش بکرێت و نرخی کارەباش ٢٠% لەسەر نانەواخانەکان کەمکراوەتەوە. 


بۆ چارەسەری کێشەی ئاردیش ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئاردی روسی و ئاردی ناوخۆ لە بازاڕدا ھەیە و نرخەکەی لە ئاردی تورکی ھەرزانترە و تاقیشکراونەتەوە و کوالێتیان زۆر باشە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، حکومەتی ھەرێم ساڵانە لە ڕێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ٧٨٢ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی خاوێن بۆ ھاووڵاتییان بەرھەم دەھێنێت، خەرجی بەڕێوەبردنی سێکتەری ئاویش ساڵانە ١٣٠ بۆ ١٤٠ ملیار دینارە، داھاتی کۆکراوەی ساڵانەی ئاویش لە نێوان ٣١ بۆ ٤٠ ملیار دیناردایە، ١٧٪ی ئەو داھاتەش دووبارە بۆ پڕۆژەکانی سێکتەری ئاو و ئاوەڕۆ خەرج دەکرێتەوە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ھەرێمی کوردستان ٩٩٣ ھەزار و ٢٢٣ ھاوبەشی ئاو ھەیە، لەو ژمارەیەش ٦٣٢ ھەزار و ١٢٥ ھاوبەش پێوەری ئاویان بۆ بەستراوە، ٣٦١ ھەزار و ٩٨ ھاوبەش پێوەری ئاویان بۆ نەبەستراوە.


لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ئێستا بە بڕی ٢ تریلیۆن و ٨٨٧ ملیار دینار، ٢٩٧ پڕۆژەی ئاو لە سەرتاسەری ھەرێم جێبەجێ دەکرێن، کە بەشێک لە پڕۆژەکان پڕۆژەی مامناوەندن و بەشێکیشیان ستراتیژی و گەورەن بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کەمئاوی و پەرەپێدانی سێکتەری ئاو لە ھەرێم.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھۆی ئەوەی نمرەی بەرزیان بە دەستھێناوە، بەڵام لەو کۆلێژانە وەرنەگیراون کە خۆیان ویستوویانە، ژمارەیەک لە دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە ھەولێر گردبوونەوە و بە کوردسات نیوزیان ڕاگەیاند، نمرەی ٩٤یان ھێناوە و لەو بەشانە وەرگیراون کە ساڵی ڕابردوو نمرەی ٧٨ی وەرگرتووە، ئەوەش شوێنی شیاوی نمرەکانیان نییە و داواش دەکەن کورسی زانکۆکان زیاد بکرێن بۆ ئەوەی بە پێی نمرەکانیان لە شوێنی شیاو وەربگیرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەک پیشەی ھەمیشەیی، میدیاکان، نەخۆشی مەلا بەختیار، کراوەتە بابەتی دەنگوباس و تۆماری ڤیدیۆیی.


ھەندێک لە ھەواڵەکان ڕاستن و ھەندێکیشیان ڕاست نین، تا ئێستا بە ڕەسمی بەڕێز مەلا بەختیار، سەبارەت بە ژەھرخواردنەکەی، ھیچی نەدرکاندووە. بە ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێزی، ئەم زانیارییانە بە ڕەسمی بڵاودەکەینەوە.


یەکەم: لە دوو نەخۆشخانەی ھەرە پێشکەوتووی ئوردن (الخالدیە) و بەرلین (ڤیڤانتێست) پشکنینی ورد و ھەرە زانستی بۆ کراوە، ھەردوو نەخۆشخانەکە سەرەنجامی پشکنینی تایبەتی پۆلیس بۆ ئەم تاوانانە، بە بەڵگەی زانستی سەلمێنراو، دەرکەوتووە کە بەڕێز مەلا بەختیار بە ژەھری (جیوە) دەردەدار کراوە. 


لە گەڕانەوەدا، دوای دوو ھەفتە، تەواوی بەڵگەکان دەخاتە بەردەم ڕایگشتی و یەکێتی و حزبە تێکۆشەرەکانی کوردستان ‌و عیراق ھەروەھا کونسوڵگەریی ‌و سەفارەتەکان.


چاوەڕوانی بە پەلەی دەستەبەجێی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی و مەکتەبی سیاسی دەکات، سەبارەت بەم تاوانە. دوای ئەوەش، سکاڵا لە دادگای کوردستان تۆمار دەکات، تەنانەت سکاڵا دەگەیەنێتە دادگای وڵاتێکی ڕۆژئاواش، ھەروەھا ڕێکخراوە مرۆییەکانی جیھانیشی لێ ئاگادار دەکاتەوە.


دووەم: پێش لێکۆڵینەوە، ھیچ کەس ‌و لایەک، تۆمەتبار ناکات، بەڵام بەڵگە سەرەتاییەکانی بەردەستی بەڕێزی، کە ھەڤاڵان بافڵ تاڵەبانی ‌و د.خەسرەو گوڵ محەمەد و بەرپرسی ئێستای زانیاریی و ژمارەیەک لە ھاوڕێی نزیکی خۆیی و خانەوادەکەشی، ئاگادار کردووەتەوە، کە ئەم تاوانە دەمێکە ئەنجامدراوە، کاری دوو مانگ ‌و سێ مانگ نییە.


ھەر وەک جەختمان کردووەتەوە، دوای گەڕانەوەی بەڕێز مەلا بەختیار ‌و دوای کۆبوونەوە ڕەسمییەکان، ڕایگشتی ‌و ناوەندە ڕەسمییەکانی دەرەوە و ناوەوە، بە ئاخاوتنی ڕەسمی ‌و نوسراو، ئاگادار دەکاتەوە.

لەگەڵ ڕێزماندا


بەرلین
٢٠٢١/١٠/٣٠

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، بە وردی لە کۆی کێشە و گرفتەکانیانی پرسییەوە و ڕایگەیاند: بە شانازییەوە دەڕوانینە مێژووی خەبات و تێکۆشانی ئێوە و خانەوادە سەربەرزەکەتان، ئێوە شایستەی ھەموو خزمەتێکن و پشتیوانی داواکانتان دەبم، بە دڵنیاییەوە بەدواداچوونی جددی بۆ ھۆکاری کێشەکانتان و ڕێوشوێنەکانی چارەسەرکردنیشی دەکەم.
لە بارەی کۆبوونەوەکەوە، عوسمان محەمەد ناسراو بە (عوسمان بچکۆل) نوێنەری پێشمەرگەکانی (١٩٧٦)، ڕایگەیاند: وەک پێشمەرگەکانی ساڵی (١٩٧٦) سەردانەکەمان بە مەبەستی گەیاندنی ھەڵوێست و پەیاممان بوو لە پێناو ڕێکخستنەوە و تۆکمەترکردنەوەی ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
وتیشی: لە ڕوانگەی ھەستکردنمان بە بەرپرسیاریەتی سەرشانمان لەم قۆناغەدا، جگە لە خستنەڕووی پەیام و ھەڵوێستمان ھەرچییەک لە پێناو بەھێزکردنی زیاتری یەکێتی بێت ئامادەین و ھاوکار دەبین.
ئاماژەی بەوەشدا لە کۆبوونەوەکەدا داوا و کێشەکانی پێشمەرگەکانی (١٩٧٦) و خانەوادەکانیان پێشکەشی شاناز کردووە و ئومێدی زۆریان ھەیە بۆ بە دەنگەوە ھاتن و جێبەجێکردنی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شەھید ڕێباز لە ساڵی ١٩٥٣ لە ھەولێر لە دایک بووە لە سەرەتای لاویەتی پەیوەندی بە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە کردووە، لە ساڵی ١٩٧٧ بووەتە پێشمەرگە، لە کاتی شاڵاوەکانی ئەنفالیشدا وەک پارتیزان لە دەشتی ھەولێر بووە، لەگەڵ خەباتی سیاسیشدا خاوەنی چەندین نوسین و کتێبە، لەوانە کتێبی قەندیل بەغدادی ھەژاند، نرکەی کوردستان.


بەشداری چەندین داستانیشی کردووە وەک داستانی ڕزگارکردنی سەری ڕەش و داستانی کۆڕێ، لە ڕاپەرینی ١٩٩١ ڕۆلێکی گەورەی لە ڕزگارکردنی ھەولێر و شار و شارۆچکەکانی دیکەدا ھەبووە، لە ڕۆژی ٧-٥-١٩٩٤ شەھیدکرا. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم رایگەیاند، لە ئێستادا بەغداد رۆژانە بڕی ٥٤٠ ھەزار لیتر بەنزین بۆ پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دابین دەکات، بڕیارە رۆژی دوو شەممە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەو بڕە زیاد بکرێت بۆ دوو ھێندە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بڕیارە عێراق رۆژانە ملیۆنێک و ٨٠ ھەزار لیتر بەنزین رەوانەی پارێزگاکانی ھەرێم بکات، بەوەش تاڕادەیەک کێشەی کەمی بەنزین چارەسەر دەبێت و کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی نرخەکەشی دەبێت.
لەبارەی دابەشکردنی نەوتیش محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، رۆژی یەک شەممە دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت و رۆژی دوو شەممەش لە ناو شاری سلێمانی و لە مەڵبەندی پێنجەوە دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، حکومەتی ھەرێم ساڵانە لە رێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ٧٨٢ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی خاوێن بۆ ھاووڵاتییان بەرھەم دەھێنێت، خەرجی بەڕێوەبردنی سێکتەری ئاویش ساڵانە ١٣٠ بۆ ١٤٠ ملیار دینارە، داھاتی کۆکراوەی ساڵانەی ئاویش لە نێوان ٣١ بۆ ٤٠ ملیار دیناردایە، ١٧%ی ئەو داھاتەش دووبارە بۆ پڕۆژەکانی سێکتەری ئاو و ئاوەڕۆ خەرج دەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ھەرێمی کوردستان ٩٩٣ ھەزار و ٢٢٣ ھاوبەشی ئاو ھەیە، لەو ژمارەیەش ٦٣٢ ھەزار و ١٢٥ ھاوبەش پێوەری ئاویان بۆ بەستراوە، ٣٦١ ھەزار و ٩٨ ھاوبەش پێوەری ئاویان بۆ نەبەستراوە.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ئێستا بەبڕی ٢ تریلیۆن و ٨٨٧ ملیار دینار، ٢٩٧ پڕۆژەی ئاو لە سەرتاسەری ھەرێم جێبەجێ دەکرێن، کە بەشێک لە پڕۆژەکان پڕۆژەی مامناوەندن و بەشێکیشیان ستراتیژی و گەورەن بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کەمئاوی و پەرەپێدانی سێکتەری ئاو لە ھەرێم.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دوای بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەشێک لە حزب و کەسایەتییەکانی بەشدار لە ھەڵبژاردن تانەیان لەسەر ئەنجامەکان تۆمارکردوە، بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوزیش، رۆژی یەک شەممە دەنگەکانی بەشێک لە وێستگەکانی ھەولێر کە نزیکەی ٣٠ وێستگەیە بە دەست ئەژمار دەکرێنەوە، دوو تانەش لەسەر بازنەی دووی کەرکوک تۆمارکراوە و رۆژی یەک شەممە وێستگەکانی ئەو بازنەیە و بەشێک لە وێستگەکانی نەجەف و کەربەلاش بەدەست ئەژمار دەکرێنەوە.
بەپێی زانیارییەکان، رۆژی دوو شەممەش وێستگەکانی پارێزگای زیقار بە دەست ئەژمار دەکرێنەوە کە نزیکەی ٤٥٠ بۆ ٥٠٠ وێستگەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە یەکەم بارینی بارانی وەرزی پاریز لە ناحیەی بنەسڵاوە و شەقامی ١٥٠ مەتری و گوندی کۆری و چەند گەڕەکێکی تری شاری ھەولێر لافاو دروستبووە چەندین ماڵ و ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووەو لە چەند شەقامێکیش بەھۆی کۆبوونەوەی باراناو ھاتووچۆ وەستاوە.
 بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێریش لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەھۆی بارانبارینی بەخوڕی ئەمڕۆ و دروستبونی لافاو، بەشێک لەڕێگای سەرەکی ھەولێر- شەقڵاوە لە پشت کوڕێ لە بەرامبەری شێرەسوار داڕماوەو مەترسی دروستکردوە، بۆیە تیمەکانی ھاتووچۆ ئێستا لەو شوێنەن وەخەریکی دروستکردنی ڕێڕەوێکی سەلامەتن بۆ ئوتومبێلەکان ،بەدرێژایی ئەو شوێنەی داڕوخاوە فسفۆر ڕێژ دەکەن ، بۆیە داوا لە شۆفێران دەکەن، لەڕێڕەوی فسفۆرەکان دەرنەچن و لەشۆلدەرەکەی لای ڕاستی ڕێگەکە نزیک نەبنەوە ، چونکە ئەگەری داڕوخانی زیاتر ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ساڵانە لەگەڵ گۆڕانکاری وەرزەکانی ساڵ و بە تایبەت لە ئێستادا کە وەرزی پایزە و بە پێی وتەی پزیشکانی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان پەتای وەرزی سەرھەڵدەدات، د.پشدەر عبدوڵا بەڕێوبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا ٧٠٠ منداڵ بەھۆی تووشبوونیان بە پەتاوەرزییەکان سەردانی بەشی کلینیکی ڕاوێژکاری نەخۆشخانەکەیان کردووە و لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی مناڵانەوە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە، لەو ژمارەیەش زیاتر لە ١٠٠ منداڵیان بە مەبەستی چارەسەرکردن لە نەخۆشخانەکەیان داخڵکراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماوەی چەند ڕۆژێکە ژمارەیەک لە شۆفێرانی دەروازەی نیودەوڵەتی پەروێزخان بەھۆی ھەبوونی دەروازە لاوەکییەکان لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق و وەرگرتنی رسوماتی کەمتر لەسەر بارەکان مانیانگرتووە، وەزارەتی دارایی و ئابوریی ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە ئەمڕۆ بە ھەماھەنگی وەزیرانی دارایی و کشتوکاڵ ئەو کێشەی کە پەیوەستە بە کەمکردنەوەی رسومات چارەسەر کرا و شۆفێران دەتوانن لە سبەینێوە تەڕە بار لە دەروازەکەوە ھاوردە بکەن. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بڕیارە سەعات ١٠ی بەیانی رۆژی یەکشەممە فەرمانبەرانی گرێبەست بەھۆی یەکلانەبوونەوەی پرسی دامەزراندنیان بە ھەمیشەیی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجام بدەن، دەربڕینی ئەم ناڕەزایەتییەش دوای ئەوەدێت کە فەرمانبەرانی گرێبەست چەندین جار بایکۆتی دەوامیان کرد و گردبونەوە و داوای دامەزراندنییان کرد بەشێوەی ھەمیشەیی، ھەروەھا رۆژی شەممەی رابردووش لە راگەیەنراوێکدا داوایان کرد پرسی بە ھەمیشەیی بوونیان لە کۆبونەوەی رۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەسەر بدرێت بەڵام پرسەکەیان نەخرایە کارنامەی کۆبونەوەکە و بە ھەڵپەسێردراوی ماوەتەوە، فەرمانبەرانی گرێبەست ئاماژەشیان بۆ ئەوەکرد، بەپێی داتا و زانیاری وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم سەلمێندراوە کە بە ھەمیشەیی بوونی فەرمانبەرانی گرێبەست مانگانە ٢ ملیار ٨٠٥ ملیۆن دینار بۆ حکومەت دەگەڕێنێتەوە، ھەروەھا بۆ ئەو تەرخانکراوەی کە ئێستا مووچەی گرێبەستی لێ وەردەگرن دەتوانرێت بکرێن بە ھەمیشەیی و ھیچ بارگرانیەکی دارایی دروست ناکات، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە فەرمانبەرانی گرێبەست نەک بارگرانی بۆ حکومەت دروست ناکەن، بەڵکو لە ڕووی دارایی و ئیدایشەوە ئەرکی سەر شانی حکومەت ئاسانتر دەکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاند، سبەینێ لە سەرجەم ناوچەکانی ھەرێم ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت و لە زۆربەی ناوچەکانیش لە بەرەبەیانیدا تاوە باران بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت و ھەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت. ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی بارانبارین ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و شارەزایانی کەشوھەوا پێیان وایە بارانبارینی ئەم دوو رۆژە ئەو مەترسیانەی رەواندەوە کە گومان دەکرا ئەمساڵ وەک ساڵی رابردوو وشکەساڵی بێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...673674675676677...814