لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی سیاسی گفتوگۆی لەبارەوەکرا و رێگا چارەکان بۆ بارودۆخێکی باشتر بە بەشداری ھێزە نیشتمانییەکانی دیکە خرایەڕوو.

بەشداربووانی کۆبوونەوەکە داوایانکرد کە پێویستە حکومەت ئەرکەکانی لە ئەستۆ بگرێت بەرامبەر بە ھاووڵاتیان و ھەوڵی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان لە ھەموو وڵات بدات.

لایەنەکانی بەشداربووی کۆبوونەوەکە ھاوڕابوون لەسەر بایەخی ھاوئاھەنگیکردنی ھەڵوێستەکان لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ھەموو ئەو پیلانانەی ھەڕەشە لە سەقامگیری پرۆسەی سیاسی و ئەزموونی دیموکراسی لە وڵات دەکەن.

ھەروەھا جەختکرایەوە لەسەر پێویستی بەردەوام بوونی ھەوڵەکان بۆ بەدیھێنانی کارە لە پێشینەکان لە پێکھێنانی حکومەتێکی بەھێز کە توانای ئەنجامدانی چاکسازی ھەمەلایەنەی لە دامەزراوەکانی دەوڵەت ھەبێت و زامنی مافی ھەموو رۆڵەکانی گەلی عێراق بکات بە پێی یاسا و دەستوور.