جەنگی ئۆکراین ژیانی ٢٠ ملیۆن کەسی خستووەتە مەترسییەوە
٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
کاری فاولەر نوێنەری ئەمریکا بۆ ئاسایشی خۆراک دەڵێت، جەنگی ئۆکراین بۆتە ھۆی ئەوەی ئاسایشی خۆراکی ٢٠ ملیۆن کەسی دیکە لە جیھاندا روبەڕوی مەترسی ببێتەوە.
ئەو بەرپرسەی ئەمریکا دەشڵێت، ژمارەی ئەو کەسانەی لە جیھاندا ئاسایشی خۆراکیان لە مەترسیدایە و لە سنوری برسێتی نزیک دەبنەوە دەگاتە ٢٠٠ ملیۆن کەس.
فاولەر وتیشی، بەھۆی کەمخۆراکیەوە ٤٥٪ی منداڵانی یەمەن روبەڕوی نەخۆشی جەستەیی بونەتەوە و گۆڕانی کەشوھەوا و ململانێکان و برسێتیش سێ ھۆکاری سەرەکین بۆ کەمبونەوەی دڵنیایی و ئاسایشی خۆراک لە جیھاندا.