لە پەرلەمان گفتوگۆ لەبارەی پێشنیازە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان کرا
٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
لە کۆبوونەوەکەدا دەست خۆشی لە لێژنەی داکۆی لە مافی ژنان و وەزارەتی ناخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەو پرۆژەیە و ھەوڵدانی زیاتر بۆ دەوڵەمەند کردنی راپۆرتی پێشنیازە یاساکە، پاشان لەنجە دزەیی سەرۆکی لێژنەی تایبەتمەند پوختەیەکی سەبارەت بە کار و ھەنگاوەکانی ئامادەکردنی رەشنووسی راپۆرتی یەکەمی پێشنیازە یاساکە کرد.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا، بڕیاردرا کە ھەموو ئەو پێشنیارە نوێیانەی باسیان لێوەکرا لە چەند ڕۆژی داھاتوودا لێژنەی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت کۆبوونەوەی لەسەر ئەنجام بدات و کۆتا راپۆرتیان بۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و لێژنەی یاسایی بەرزبکەنەوە.