بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی لەسەر فەرمانی دادوەر لە گوندی وێڵەیەر نزیک لە شاری سلێمانی ھەستان بە جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ھەڵھاتوو کە داواکراو بوو لە یاسای سزادان و پێشتر چەندین جار لە ھەوڵی دەستگیرکردنیدا تەقەی لە ھێزەئەمنییەکان کردووە و ھەڵھاتووە، ئەم جارەش لە ھەوڵی دەستگیرکردنیدا بە چەک ڕووبەڕووی ھێزەکانی ئاسایش بوویەوە و لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەیدا تۆمەتبارەکە کوژرا.