شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لەسەر رێگەی گوندی (ئوم حونتە) لە باکوری ناحیەی گوڵاڵە لە باکوری خۆرھەڵاتی دیالە، گەنجێکی تەمەن ٢٥ ساڵ کوژرا و ٤ کەسی تریش برینداربون کە ھەمویان ئەندامانی یەک خێزانن.

بەپێی راگەیەنراوەکە، ھێزێکی ئەمنی گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.