بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و  قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی کرد و بە گەرمی پێشوازی لێکرا.لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگی پاڵپشتی و پشتگیریکردنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و کارنامە چاکسازییەکەی کرا بە ئاراستەی زیاتر خزمەتکردنی ھاووڵاتییان. 

ھاوکات چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی پێویستییان بە چارەسەرە تاووتوێ کرا.لای خۆیەوە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە پشتیوانیکردنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، سەرخستنی کارنامە چاکسازییەکەی و داکۆکیکردن لە ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان کردەوە.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرخستنی کارنامە چاکسازییەکەی و داکۆکیکردن لە ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان کردەوە.

هاوکات راشیگەیاند: یەکێتی دژی ھەر ھەوڵێک دەوەستێتەوە کە رێگە بۆ شەڕ لە نێوان لایەنە کوردییەکان خۆش دەکات و جەختی کردەوە، لای ئێمە کوشتنی کورد بەدەستی کورد ھێڵی سوورە.

لە بەرامبەردا سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا حکومەتی ھەرێم، کارنامەیەکی چاکسازی ھاوبەشی ھەیە کە بۆ ھەموو لایەنە بەشدارەکانی حکومەتە و پێویستە وەک یەک تیم، بە ھاوکاری و پشتیوانیی ھەموو لایەنە کوردستانییەکان کار لەپێناو جێبەجێکردنی کارنامەکە و خزمەتکردنی ھاووڵاتییان لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان بکەن.