بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرھێنانی دھۆک ٢٦ کەس بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنێت
کوردسات نیوز
١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
قاسم عەبدولعەزیز لێپرسراوی بەشی یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرھێنانی دھۆک لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، ٢٦ کەس لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن و وەرگرتن لە رێگەی پڕکردنی فۆڕمێکەوە دەبێت کە بە ئۆنلاین پڕدەکرێتەوە.
وتیشی، ئەو کەسانەی پسپۆڕییان ھەبێت لە بوارەکانی ئەندازیاری تەلارسازیی و میکانیک و کارەبا و کارگێڕیی و ئایتی و خزمەتگوزاری، دەتوانن لەماوەی ٥ رۆژدا فۆڕمەکە بە ئۆنلاین پڕبکەنەوە.