دوای ٤٣ رۆژ یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمار کرا
کوردسات نیوز
١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
"د. ئاسۆ حەوێزی" وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای مانگێک و ١٣ رۆژ تووشبوویەکی نوێی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا کە خەڵکی ھەولێرە. وتیشی، دوایین کەس کە لە ھەرێمی کوردستان بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدابێت، رۆژی ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٢ بوو، واتە ٤٣ رۆژ پێش ئێستا.
بە پێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، تا ئێستا ٧٤٥١ کەس لە ھەرێمی کوردستان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.