وەزیری بازرگانی ھەرێم لەسەر گرانی نرخ لە بازاڕ بانگێشتی پەرلەمان دەکرێت
١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، کۆبونەوەکە سەعات ١٠ی بەیانی دەستپێدەکات و بە ئامادەبوونی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم، لێژنەی وزە و سامانەسرووشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی سەبارەت بە (گرانی بازاڕ و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستیی ڕۆژانەی ھاووڵاتییان) ڕاپۆرتێک دەخاتەڕوو و گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای (بەرکارکردن و ھەموارکردنی یاسای فیدڕاڵی و واژۆی ئەلیکتڕۆنی و مامەڵە ئەلیکتڕۆنییەکان) دەکات.