عەبدولستار مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە ھەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی، ئەو ھێزە لەلایەن ھەولێر و بەغداوە دەستی دەستیان پێدەکرێت، بەغدا بە لیواکەی ھەرێمی کوردستانیان گوتوە کە ئێمە ناتوانین مووچەی ئێوە بدەین  چونکە حکومەتی نوێ ی عێراق دروست نەبوە.

بە وتەی عەبدولستار مەجید، حکومەتی ھەرێمیش بە ھێزەکەی وتووە، "مافتان لەلای ئێمە نییە، بەڵکو لەلای حکومەتی عێراقە."

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت، "لیوای ۲٠ ی سەر بە وە زارەتی پیشمە رگە لە مانگی ١١سالی ٢٠٢١ مەشقیان پێکراوە و بڕیار بوو لە گەڵ لیوای ٦٦ ی سەر بە زارە تی بە رگری عیراق تیکەڵ بکرێن و ببینە ھێزێکی ھاوبەش و مەشقیان تە واو کردوە."

راشیگەیاند، " داوا لە وەزارەتی پێشمەرگە دەکەم ئەم کێشەیە چارەسەر بکا و چیتر لە شایستەی دارای یاساییان بێبەش نەکا."