پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دوای ئەوەی کێشە لە نێوان ژن و مێردێکی بە رەگەز عەرەب دروستبووە و  ژنەکە چووتە ماڵی دراوسێیەکیان، مێردەکەی چووەتە سەر ئەو ماڵە  و بە فیشەک ژنەکەی و پیاو و کچ و کوڕێکی دراوسێکەیانیشی بریندار کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵات، بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا دەستگیر نەکراوە.

شەوی رابردووش لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی، لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە پارێزگای ھەولێر کەسێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لەلایەن برا گەورەکەی کوژرا و تۆمەتبارەکە دەستگیر کرا.