بە پێی کارنامەی کۆوبونەوەکەش، تەوەری یەکەم تایبەتە بە خستنەڕوو و گفتوگۆکردنی ڕاپۆرتی لێژنەی"وزە و سامانەسرووشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی" سەبارەت بە گرانی بازاڕ و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستیی رۆژانەی ھاووڵاتییان.

هەر بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی کوردستان بەڕیوەدەچێت.

لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەشدا خوێندنەوەی دووەم دەکرێت بۆ پێشنیازە یاسای "بەرکارکردن و ھەموارکردنی یاسای فیدڕالی و ئیمزای ئەلیکترۆنی و مامەڵە ئەلیکترۆنییەکان.