میترۆ گرافی یەکەمین رێوڕەسمی خەڵاتی ساڵانەی کامەران نەجم رێکدەخات
١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
سەرتیپ عوسمان فۆتۆگرافەر لە میترۆگرافی لە لێدوانێکی رۆژانەمەوانی ڕایگەیاند، بە مەبەستی دەستگیرۆیی فۆتۆگرافەران و ڕەخساندنی زەمینەی پێشبڕکێی بۆ کاری فۆتۆگرافی و دەرخستنی توانا شاراوەکان زیاتر لە ساڵێکە لە ئامادەکاریداین و بانگەواز بۆ فۆتۆگرافەر ، ڤیدیۆگرافەر ، رۆژنامەنووسان کرا تا لە ھەرشوێنێکی ئەم جیھانەن بە بەرھەمەکانیان بەشداری خەڵاتی کامەران بکەن و بابەتەکانیان پێشکەش بکەن کە لەسەر دووئاستی گشتگیر کارەکان رێکخراون و خەڵات دەبەخشرێت.
یەکەمیان بریتییە لە خەڵاتی رۆژنامەوانیی کامەران کە بڕی ١٢ ھەزار دۆلار دەبەخشرێتە رۆژنامەنووسێکی براوە کە لە یەکێک لە بوارەکاندا وەک پرۆژەی درێژمەودا کاری کردوە.
دووھەمشیان خەڵاتی یادکردنەوەی کامەران دەبەخشرێتە خێزانی فۆتۆگرافەرێک کەلەکاتی کارەکەیدا بێسەروشوین بووە ، ئەمەش لەپێناو وننەکردنی ئەزموون و ژیانی ئەو سەربازە ونانەی کە بە زومی کامێراکانیان خزمەتی مرۆڤایەتی و بەھا مرۆییەکانیان کردووە و ژیانیان بەخشییەوە بە پیشەکەیان.
ژمارەیەک دادوەریش کە پێکھاتوون لە کەسانی پسپۆڕو شارەزا ھەڵسەنگاندیان بۆ بابەتە پێشکشکراوکان کردووە و بێلایەنانە بڕیار دەدەن کێ دەبێتە براوەی خەڵاتی ئەمساڵ کە سبەینێ لە رێوڕەسمەکەدا ئاشکرادەکرێت.