بەپێی بەڵگەنامەیەک پشکی کارەبای سلێمانی کەمتر کراوەتەوە
کوردسات نیوز
١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
ئەوەش لەکاتێکدایە زۆرترین کارەبا لە وێستگەکانی سلێمانی بەرھەم دەھێنرێت، بەڵام کەمترین کارەبای پێدەدرێت.
پێشتر ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێم ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە نایەکسانی لەدابەشکردنی وزەی کارەبا ھەیە لەنێوان پارێزگاکانی ھەرێم و لەو کاتەوە بەبەردەوام وەزارەتی کارەبا دەیەوێت بگاتە خاڵی یەکسان بۆ دابەشکردنی کارەبا.
بەنمونە، لەمانگی ئازاری ئەمساڵدا ژمارەی ھاوبەشانی کارەبا لەھەولێر نزیکەی ٦٣٩ ھەزارو، لەدھۆکیش ٣٩٠ ھەزار ھاوبەش بووە، بە ھەردوو پارێزگاکەش ٥٨% ی ھاوبەشیان ھەبووە، بەڵام ٦٦% وزەی کارەبای ھەرێمیان بۆ تەرخانکراوە.
ھاوکات ھاوبەشانی کارەبا لەسلێمانی ٦٩٨ ھەزار و لەھەڵەبجەش ٣٧ ھەزار بووە، بە ھەردوو پارێزگاکەشەوە ٤٢% ھاوبەشی کارەبایان ھەبووە، کەچی تەنھا ٣٤% وزەی کارەبایان بۆ تەرخانکراوە، واتە سەدا ١٦ کەمتریان بۆ دابینکراوە.
لە پرسی داھاتیشدا جیاوازییەکی گەورە بەدی دەکرێت، لەوەشیاندا نادادپەروەری بەرانبەر سلێمانی بەدیدەکرێت، چونکە ھەر لە مانگی ئازاردا داھاتی کارەبا لەھەولێر نزیکەی ٤ ملیار و نیو بووە، لەدھۆکیش تەنھا ٣ ملیارو ٧٠٠ ملیۆن دینار بووە.